راچڵەكین-
ساڵانە لەهەرێمی كوردستان پێش هاتنی وەرزی سەرما، ڤاكسینی ئەنفلەوەنزای وەرزی لە ناوەندە تەندروستییەكان دابین دەكرێت و هاوڵاتیان دەتوانن وەریبگرن.
دكتۆر شاهۆ حەوێزی، پزیشك و خوێندكاری بۆردی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەكانی قوڕگ، لووت و گوێ لەبارەی كێن ئەو كەسانەی كە پێویستە ئەو ڤاكسینە وەرگرن نووسیوویەتی:
* هەموو كەسێك دەتوانێت وەری بگرێت بەتایبەت؛
* كەسانی سەروو 65 ساڵ.
* خانمانی دووگیان.
* تووشبووانی شەكرە، بەرزەپەستانی خوێن، سستیی دڵ و گورچیلە، لاوازیی بەرگریی جەستە و رەبۆ.
* تووشبووانی شێرپەنجە (بە راوێژ بە پزیشك).
* ئەوانەی بەركەوتەیان لەگەڵ كەسی تووشبوودا هەیە.
* پزیشك و كارمەندانی تەندروستی.
- كێ ناتوانێت ڤاكسینی ئەنفلەوەنزا وەربگرێت؟
*ئەوانەی هەستییارییان هەیە بە هەندێك جۆری پڕۆتین وەكو هێلكە.
* ئەوانەی تووشبوون پەتا و هەڵامەت بوون و بوەستن تا چاك دەبنەوە.
* تووشبووانی نەخۆشیی Guillain Barre syndrome كە پێویستە راوێژ بە پزیشك بكەن.
- كە ڤاكسینی ئەنفلەوەنزام وەرگرت، ئیتر پەتا ناگرم؟
وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلەوەنزا (فڵو ڤاكسین) رەنگە بۆماوەی 6 بۆ 12 مانگ دوورت بخاتەوە لە تووشبوون بە پەتای وەرزی و ئەنفلەوەنزا، بەڵام دەكرێت هێشتا تووشی نەخۆشییەكە ببیت، بەڵام نیشانەكان سووك و سەلامەتترن و بە كاتێكی خێراتریش چاك دەبیتەوە.