مامۆستایەك بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەكرێتەوە

هەمەڕەنگ

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 24

راچڵەكین -

دادگایەكی ئەمریكا بڕیاریدا بە قەرەبووكردنەوەی مامۆستای خوێندنگەیەكی ڤێرجینیا بەبڕی 10 ملیۆن دۆلار، وەك قەرەبووی برینداركردنی لەسەر دەستی خوێندكارێكی تەمەن شەش ساڵان.

ئابی زویرنر، كە مامۆستایە لە خوێندنگەیەكی شاری نیوبورت لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریكا، ساڵی 2023 بەهۆكارێكی نادیار لەلایەن خوێندكارێكی خۆی كە تەمەنی شەش ساڵ بوو، بە چەك هێرشی كرایەسەر و بریندار كرا، بەهۆی بەركەوتنی فیشەكێك بە دەست و سنگی، ماوەی دوو هەفتە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشكیدا مایەوە.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، مامۆستاكە سكاڵای یاسایی لەدژی یاریدەدەری خوێندنگەكەی تۆماركرد بە تۆمەتی پشتگوێخستنی مەترسییەكانی چەكهەڵگرتن لەلایەن خوێندكارانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای 40 ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبوو كردبوو.

ئەو دادوەرەی كەیسەكەی خرابووە بەردەمی، جگە لەوەی بڕیاریدا بە قەرەبووكردنەوەی مامۆستاكە بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار، هاوكات سزای چوار ساڵ زیندانیكردنیشی بەسەر دایكی خوێندكارە تەمەن شەش ساڵەكە سەپاند بەتاوانی پشتگوێخستنی منداڵەكەی. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن