راچڵەكین-
هاوڵاتییەكی نیوزلاند-ی خاوەنی درێژترین ناوە لەجیهانداو بەهۆیەوە ناوی لە فەرهەنگی " گینیس" بۆ ژمارە پێوانەییەكان تۆماركراوە.
لۆرانس واتكینز، كە پێشتر پیشەی سكیوریتی بووەو ئێستا خانەنشینە، بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی راگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی لەمنداڵییەوە ئارەزوویەكی زۆری هەبووە بۆ بەرنامەی " بڕوا دەكەیت یان نا" هەمیشە خواست و خولیای ئەوە بووە بە یەكێك لەڕێگاكان ناوی بچێتە نێو فەرهەنگی " گینس".
واتكینز، دەڵێت، ئەوە كەسێكی ئاسایی بووەو هیچ بەهرەیەكی نییە، هەربۆیە بڕیاریداوە لەڕێی داهێنانی درێژترین ناو لەجیهاندا ناوی خۆی لە كتێبی پێوانە جیهانییەكان تۆمار بكات.
واتكینز، لەگەشتەكەیدا بۆ چوونە ناو فەرهەنگی گینس، كەئێستا لە سیدنی دەژی و هەڵگری رەگەزنامەی ئوسترالییە، پشت بەستوو بەچەندین ووشەی لاتینی و ئینگلیزی و كەسایەتییە بەناوبانگكان و پەرتوكەكان، دواجار توانی ببێتە خاوەنی درێژترین ناو لەجیهاندا بەجۆرێك دوای تەواوبوونی كارەكەی تەنها نووسینی ناوەكەی پێویستی بە شەش لاپەڕە بووەو لە 2 هەزارو 253 وشە پێكدێت و ئەگەر كەسێك بیەوێت بانگی بكات پێویستی بە 20 خولەك هەیە تا ناوەكەی دەخوێنێتەوە.
واتكینز لەساڵی 1990 داواكارییەكی پێكەش بە دادگا كردووە بۆ گۆڕینی ناوەكەی، دوای وەرگرتنی رەزامەندی، دواجار ئاواتەكەی هاتووەتە دی و ناوی لە فەرهەنگی گینس وەك خاوەنی درێژترین ناو لەجیهاندا تۆمار كرا
لەئێستاشدا ناوەكەی تەنها بۆ لۆرانس ئالۆن ئالۆی واتكینز كورتكراوەتەوە تا بنرێت بانگی بكرێت.