راچڵەكین-
لەئاكامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لەناو تونێلی پیرمام لە سنووری پارێزگای هەولێر كەسێك گیانی لەدەستداو یەكێكی تریش بەسەختی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر 10:45 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هەیینی 12ی كانوونی دووەمی 2025 ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە تونێلی پیرمام ڕوویدا لە ئەنجامی ڕووداوەكە شوفێرەكە بەسەختی بریندار بوو سەرنشینێكیش گیانی لەدەستدا.
هۆكاری ڕووداوەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە شوفێرەكە هەرچەندە خێرایەكەشی كەمبووە بەڵام بەهۆی ئەوەی خۆی دەكێشێت بەشۆستەی ڕێگاكە، كۆنترۆل لەدەست دەدات و ئۆتۆمبێلەكەی وەردەگەڕێت و گڕدەگرێت.
هۆكاری گڕگرتنەكەی ئەوە دەگڕێتەوە كە كراوە بە سیستەمی غاز. وەك پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە.
لەم لینكەوە ڤیدیۆی ڕووداوەكە ببینە