راچڵەكین -
كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات نمە بارانی پچڕپچڕ تا سبەی ئێوارە بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكانیش بەرفر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیندراوێكدا كە ئەمشەو بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی دەكات نمە بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام بێت تا سبەی ئێوارە ڕۆژی شەممە، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆی سبەینێ نمە باران تەنها لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بە لاوازی بمێنێتەوە و پاشان كۆتایی دێت.
كەشناسی پێشبینیش دەكات بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان ببارێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە پلەكانی ئەمڕۆ هەینی.
ئەمەی خوارەوەش بڕی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووە: