راچڵەكین-
سەرۆككۆماری عیراق وادەی ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی دیاریكرد.
بەگوێرەی مەرسومی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بێت، رۆژی 29ی 12ی 2025 یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
وەك لە مەرسومی كۆماریدا هاتووە، دانیشتنەكە لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی هەڵبژێدراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سەرۆكایەتی دەكرێت.
ئەوەش وا دەكات عامر فایز، وەك بەتەمەنترین ئەندام، سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بكات كە تیایدا دوای سوێندخواردنی ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمان، سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەنەكە هەڵدەبژێردرێن، پاشان دەرگا لەبەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێ دەكرێتەوە، دواتر كوتلەی گەورەی پەرلەمان كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران پێشكەش دەكات.
عامر فایز