راچڵەكین -
وەزارەتی تەندروستیی عیراق، دەرگای دامەزراندن بەڕووی دەرچووانی بەشە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوەو داوایان لێدەكات فۆڕمی دامەزراندن پڕبكەنەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە رەزامەندی و رێنمایی ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی، فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی سەرچاوەكان داوا لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)ی كۆلێژەكانی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی عێراق (پزیشكیی ددان، دەرمانسازی، كۆلێژە تەكنیكییەكان) و پەیمانگە پزیشكی و تەندروستی و تەكنیكییەكان دەكەین كە خوازیارن فۆڕمی ئەلیكترۆنیی دامەزراندن لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی عیراق پڕبكەنەوە، بەپێی یاسای ژمارە 6ی ساڵی 2000.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، دوای پەسندكردنی خشتەی بودجە لەلایەن وەزارەتی دارایی و بەپێی پێویستیی وەزارەتمان، بڕیار لەسەر دامەزراندنەكان دەدرێت.
بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن، كلیك لەم بەستەرە بكە: