هەولێر.. كرێكارێك لە باڵەخانەیەكدا كەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 189

راچڵەكین -

لەشاری هەولێر، كرێكارێك لەكاتی كاركردن لە باڵەخانەیەك، كەوتەخوارەوەو گیانی لەدەستدا، پۆلیسی شارەكەش رایدەگەیەنێت، لێكۆلینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 16-12-2025، زانیارییان پێگەیشت لە بوونی حاڵاتێكی گیان لەدەستدان لە یەكێك لە باڵەخانەكانی سنووری شاری هەولێر لە نزیك گوندی رەشكین (نزیك شەقامی خێرای 120 مەتری)، مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، لەئەنجامی لێكۆڵینەوە دەركەوت پیاوێكی تەمەن 56 ساڵ كە كرێكار بووە لەهەمان باڵەخانە، لەكاتی كاركردن لە نهۆمی سێیەمی ئەو باڵەخانەیە كەوتوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە، تەرمەكەی رەوانەی پزشیكی دادوەریی هەولێر كرا و لێكۆلینەوەش لەرووداوەكە بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن