راچڵەکین-
وه‌زاره‌تی وزه‌ی رووسیا، بڵاویكرده‌وه، له ٦ی حوزه‌یران کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس ئه‌نجامده‌درێت، کەمکردنەوەی بەرەمی نەوت له‌نێوان رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) و هه‌ندێک وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك هه‌یه، تاوتوێ ده‌كرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رووسی TASS، له هه‌واڵێكیدا كه به‌پشت به‌ستن به زانیاریی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، باسی له‌وه كردووه كه كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك و هه‌ندێک وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك كه به ئۆپیك پڵاس ناسراوه و له ٢٣ ئه‌ندام پێكهاتووه، سبه‌ینێ ئه‌نجامده‌درێت.
بە پێی هەواڵەکە ئاژانسی هه‌واڵی رووسی TASS کە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سبەینێ شەممە دوو كۆبوونه‌وه‌ی باڵا ئه‌نجام ده‌درێت، بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیش درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وته به‌بڕی نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ دوای مانگی حوزه‌یران.
ئاماژە بەوەشکراوە، رووسیا و سعوودیه رێككه‌وتوون سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه.
ئه‌ندامانی ئۆپیك پڵاس، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له ١٢ی نیساندا، بڕیاریاندا له ١ی ئایاره‌وه تا ٣٠ حوزه‌یران تێكڕا به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رۆژانه به‌بڕی نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌مبكه‌نه‌وه.