ڕاچڵه‌كین-
به‌رپرسان له هایتی ئاشكرایان كرد 15 منداڵ به‌هۆی سوتانی خانه‌یه‌كی بێ سه‌رپه‌رشتان كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكی خێرخوازی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕێوه ده‌برێت گیانیان له ده‌ستداوه .
ئه‌م خانه‌یه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی وڵاتی هایتی و 2 منداڵ به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سوتاون و 13 ی دیكه‌یان به دوكه‌ڵی ئاگره‌كه خنكاون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و خانه‌یه كه 60 منداڵی تیادایه و تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه دانی پیادا نه‌نراوه هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌بووه له‌سه‌ر هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه.