ژمارەیەک پەرلەمانتار فۆڕمی رەتکردنەوەی مووچەی خانەنشینیان پڕکردەوە

کوردستان

01/07/2020     ژمارەی بینراو 815

راچڵەکین-

پڕکردنەوەی فۆڕمی رەتکردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران لە ئەمڕۆوە دەستیپێکرد، بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت:"سەرەتای مانگی ئاب ناوەکان ئاشکرا دەکەین".

سامان ئەحمەد، ئەمرۆ چوارشەممە ١-٧-٢٠٢٠، لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" ژمارەیەک پەرلەمانتار فۆڕمی رەتکردنەوەی خانەنشینیان وەرگرتووە، لە ئەمرۆوە تاکو کۆتایی مانگی تەمموز پەرلەمانتارانی ئەم خولە و خولەکانی دیکە، بە ئارەزومەندانە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەکەش ئەوان ناوی سەرجەم پەرلەمانتارەکان پڕدەکەنەوە".

پەرلەمانی کوردستان لە ئەمڕۆوە ماوەی یەک مانگی دیاریکردووە بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی دەیانەوێت مووچەی خانەنشینی رەتبکەنەوە.

ئەو پەرلە مانتارانەی تاکو ئێستا فۆڕمەکانیان پڕکردووەتەوە بریتین لە ( کازم فاروق، کاوە عەبدولقادر، مژدە مەحمود، سیپان ئامیدی، لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، شیرین ئەمین لە فراکسیۆنی گۆڕان).



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن