ئارەق کردنەوە
ڕاچڵهكین-
ئارەق کردنەوەی سەرەتایی ئەم جۆرەیان هۆکاری دیاری کراوی نیە، زیاتر بۆماوهییه و لەپی دەست و بنی پێ و دەم و چاو و ژێر باڵ و ناوگەڵ دەگرێتەوە، چارەسەری هەیە بە هەندێ جۆری دەرمان و هەندێکی بەنەشتەرگەری، دكتۆر سۆران پزیشكی پسپۆڕی ههناوی ڕونكردنهوه لهسهر هۆكارهكانی ئارهقكردنهوه لهم بابهتهدا دهدات.
ئارەق کردنەوەی جۆری دووەم :
هۆکارەکان :
1-سک پڕی .
2-نەخۆشی غوودە جۆری سام
3- ئەو ژنانەی کەنزیک دەبنەوە لەوەی سوڕی مانگانەیان بوەستێت واتە کاتی سوڕی نائومێدی لەدەوروبەری پەنجا ساڵیدا لەو ماوانەدا ئارەق زۆر دەکەنەوە.
4- نەخۆشی شەکرە.
5- کاریگەری هەندێ دەرمان : وەک هەندێ دەرمانی ئازار شکێن ، هەندێک ئەنتی بایۆتیک ، هەندێ دەرمانی زەخت و دڵ ،حەپی سایرۆکسین کە بۆ غودەی تەمەڵ بەکاردێ ، هەندێک دەرمانی هۆرمۆنات هەندێ دەرمانی دەرونی.
6- قەلەقی و سترێس.
7- شێرپەنجە.
8-جەڵدەی دڵ و هەندێك ههوكردنی دیواری دڵ .
9-ئایدز
10- تای بەرز.
11- قەڵەوی.
12- نهخۆشی سیل.
13- شێرپەنجەی خوێن و لیمفەکان.
14- نەخۆشی ڕۆماتیزم جۆری ڕۆماتۆید.
15- پارکینسۆن.
16- ئەوانەی مەشروب زۆر دەخۆنەوە.
17- جەڵدەی مێشک.