مەلا مەزهەر وەڵامی وەزیری ناوخۆ دەداتەوە

کوردستان

23/07/2020     ژمارەی بینراو 591

راچڵەكین-

مەلا مەزهەر، یەكێك لەپێشنوێژان و وتارخوێنانی ئایینی ئیسلام لەهەرێمی كوردستان وەڵامی رێبەر ئەحمەد-ی وەزیری ناوخۆ دەداتەوە، كە رایگەیاندبوو، ئەمساڵ لەبەر ئەوەی هیچ كەس حەج ناكات "ئێمەش جەژنی قوربان ناكەین".

مەلا مەزهەر خوراسانی، لەنامەیەكدا بۆ رێبەر ئەحمەد دەڵێت:"لێدوانێكی جەنابتانم بینی لەتۆرەكۆمەڵایەتیەكان ودەزگاكانی ڕاگەیاندن كەجەژنی قوربانت بەستبوبەمەراسیمی حەجی حاجیان كەگوایە مادام حەج ناكرێت وحاجیانمان سەفەری حەج ناكەن ئێمەش جەژنی قوربان ناكەین  دەزانم كە عەمدەن نییە وسەهوەن ئەم بابەتە ڕووی داوە."

مەلا مەزهەر بە رێبەر ئەحمەد دەڵێت، تەنهابۆبەرچاوڕوونی لەمەلایەكی كوردی وڵاتی خوتەوە ئەم بابەتە دەخەمەپێش چاوی بەڕێزتان:"جەژنەكان مەراسیم وسونەتێكن دەبرێ بەڕێوە خەڵك بەڕژوبێت لەڕەمەزان یانەبێت  جەژنی ڕەمەزان هەردەكرێت."

"جەژنی قوربانیش جەژنێكە بۆسەركەوتنی حەزرەتی ئیبرراهیمی خەلیل لەتاقیكردنەوەی قوربانی حەزرەتی ئیسماعیل دا، بۆیە جەژنی ئەنجامدانی قوربانی و سەربڕینی ئاژەڵە بوتێركردنی هەژاران، حاجی بڕوات نەڕوات جەژنی قوربان هەردەكرێت هێمای پێكەوەژیان لەسەردەمی حەزرەتی ئیبراهیمەوە بەردەوامە تاسەردەمی حەزرەتی محەمەد وتاڕوژی قیامەت بەڵكو لەودووجەژنەدا خێرخوازان هیمەتی خۆیان دەنوێنن بۆتێركردنی هەژاران ویارمەتیدانیان بەزەكات لەرەمەزان وبەگوشتی قوربانی لەجەژنی قورباندا."

"ئیستا فەقیروهەژارێكی زۆرچاوەڕێی خێروبێری جەژنی قوربانن بتوانن ماڵ ومنداڵەكانیان تێربخۆن لەخێری قوربانی، بەتایبەت ئیام ئەلتەشریق كە چوارڕۆژن لەگەڵ جەژنی قوربان، پێغەمبەرفەرمویەتی" ایام اكل وشرب" واتە ڕۆژكانی خواردن وخواردنەوەن كەحەرامە تێیاندا بەڕوژوبین."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن