رێنمایی نوێی تەندروستی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا لە دەروازەی باشماخ دەردەچێت

کوردستان

16/09/2020     ژمارەی بینراو 786

راچڵەكین -

تیمی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازەی باشماخ رێنمایی نوێی تەندروستی دەردەكات و بەگوێرەی رێنماییەكەش هەر هاووڵاتییەك لەو دەروازەیەوە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان پشكنینی كۆڕۆنای بۆ دەكرێت و بڕی 60 هەزار دیناریشی لێوەردەگیرێت.

لە رێنماییەكەدا كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، تیایدا هاتووە، ئەو هاووڵاتیانەی دەگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان، ئەگەر پشكنینی ئێرانیان پێ بێت، كاری پێناكرێت و دەبێ لە دەروازەكە پشكنین بكەنەوە.

پشكنینەكەش منداڵی خوار تەمەنی 10 ساڵ ناگرێتەوەو هیچ بڕە پارەیەكیان لێ وەرناگیرێت.

لە رێنماییەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەو پشكنینانەی لە نەخۆشخانەكانی عەلی ناجی و شەهید تایەر عەلی والی بەگ لە سلێمانی دەكرێت، تەنها بۆ رۆشتن بۆناو خاكی ئێران كاری پێدەكرێت و لەكاتی گەڕانەوەیان دەبێ پشكنین بكەنەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن