سەمادی NPK چیەو چۆن بەکاردێت؟

کشتوکاڵ

17/11/2020     ژمارەی بینراو 1408

NPK


ڕاچڵه‌كین-

ئەم سەمادە لە ٣ سێ توخم پێکھاتوە کە زۆر گرنگە بۆ ڕووه‌ك.

1-  نایترۆجین ( N ) بۆ گەشەی گەڵاو لق و پۆپ
2- فۆسفۆر ( P ) ھانی گەشەی ڕەگ و بەھێز بونی و تەندروستیەکی باش
3- پۆتاسیۆم ( K ) ھانی گەشەی گوڵ و بەر دەدەن

ئەم ٣ سێ توخمە بەشێوەیەکی ئاسایی لە خاکدا ھەن ، كاتێك ته‌ماشای پاكه‌تی ئەم سەمادە دەکەین ڕێژەی لەسەر نوسراوە بۆ نمونە 20 - 20 - 20، واتە ئەم توخمانە بەڕێژەی یەکسان ھەن، کە ئەمە بەگشتی زۆر زۆر باشە بۆ ڕوەک یان بۆ نمونە 10 - 10 - 0 ئەم ڕێژەیە لە زستاندا بەکاردێت کە N سفرە لێرەیا چونکە لەوەرزی گەڵا وەرینایەو پێویستمان بە نایترۆجین نیە بۆ گەشەی گەڵا.

ھەموو ڕێژەکان بەپێی پێویستی و وەرز بەکاردێت،بەڵام باشترینیان گشتیەکانە کە ئاسانە بەکارھێنان و تێگەیشتنیان ئەوانەی کە ڕێژەکانیان یەکسانە.

1- زۆربەی جووتیاران بۆ ڕووەکە بەردارەکان سەمادی NPK بە ڕێژەی ۲۰-۱۰-۱۰ بۆ ئەوەی ڕێژەی گوڵ و بەر زیادبکات، ڕێژەی پۆتاسێوم دوو ئەوەنەی نایترۆجین و فۆسفۆرە، هەر بۆیە ڕێژەی گونجاوی ئەم سەمادە بۆ ڕووەک ۲۰-۲۰-۲۰ ، ۱۹-۱۹-۱۹

2- باشترین کات بۆ سەمادکردن کاتی گەشەکردنە لەزۆربەی ڕووەکەکان ، بەشێوەیەکی گشتی گونجاوترین کات بو سەمادی NPK بەهار، هاوین، پاییز، بەڵام لە وەرزی زستان سەماد ناکرێیت بۆ ڕووەک بەهۆی کەش و هەوا ساردە.

شێوازی بەکارهێنانەکەی تواوە بێیت باشترە مانگی  یه‌ك جار، زۆر بەکارهێنانی بۆ خاک باش نابێت.

شێوازی بەکارهێنانی:
بە چەن جوری جیاواز هەیە، بۆ نموونە بە شێوەی بۆدرە هەیه‌ یەک کەوچی بچوک بۆ .(۲) لیتر ئاو باشترین ڕێژەیە، دەکرێت لە ڕێگای ئاودانەوە بێ یان ڕێگای پرژاندن، جارێکی تر بۆ بەکارهێنانی دەتوانین بۆ (۳) لیتر ئاو بەکاربهێنین.

ئەو کاتانەی نابێ ئەم سەمادەی تیا بەکاربهێنین:
1- کاتی چەکەرەکردنی تۆو، یان گۆپکەی بچووکی ڕووەک یان شەتڵی بچووک نابێ بەکاربێ تا دوای ۱ مانگ ئەوش بە ڕێژەی (۳-٤) لیتر.

2- ئەو ڕووەکانەی تازە کڕدراون لە مەشتەلەکان یان ئەوانەی دەگوازرێتەوە بۆ ناو خاک، لەبەر ئەوەی خۆیان سەمادیان دراوەتێ ، دەتوانین لە دوای یەک مانگ سەمادی تر بەکاربهێنین.

3- سەماد ناکەیین لە کاتێکدا ڕووەکەکە تینوو بێ یان لە کاتی زۆر گەرم دا ، پاش ئاودانی و شێداربوونی دەتوانین سەماد بکەیین

4- ئەو ڕووەکانەی تووشی نەخۆشی بوون سەماد ناکرێن تا باشبوونیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن