شاندێكی حكومەتی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێكەوت

کوردستان

03/12/2020     ژمارەی بینراو 424

راچڵەكین –

شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ حكومەتی عێراق، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.

میدیاكانی نزیك لە پارتی بڵاویانكردەوە، شاندەكە تەكنیكییەو لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، سەرۆكایەتی دەكرێت و هەریەك لە خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا و عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەندامی شاندەكەن. 

تائێستا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هیچ وردەكارییەكی لەبارەی سەردانی شاندەكەو ئامانجی چوونیان بۆ بەغدا ئاشكرا نەكردووە، بەڵام سەردانەكە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەقی ئەو نامەیەی كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، تێیدا ئامادەیی هەرێمی بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم پابەندبوونە نەوتی و داراییەكانی بەرامبەر حكومەتی فیدراڵی دەربڕیوە، بەو مەرجەی بەغدا تەواوی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم رەوانە بكات.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن