بەرپرسێكی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە

عێراق

08/01/2021     ژمارەی بینراو 2385

راچڵەكین –

لەنامەیەكدا كە ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی كردووە، ئەمینداری بەغدا دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ 8-1-2021 عەلا‌ء مەعن ئەمینداری بەغدا، لە نامەیەكدا كە ئاراستەی مستەفا كازمی كردووە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاندووە، بەبێ ئەوەی هۆكاری بڕیارەكەی ئاشكرا بكات.

عەلا‌ء مەعن رۆژی 29-10-2020 لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بۆ پۆستی ئەمنیداری بەغدا دەستنیشانكرا، ئەویش دوای دەستلەكاركیشانەوەی ئەمینداری پێشوو مەنهەل حەبوبی، كە تەنها چەند مانگێك لەو پۆستە مایەوەو بەبیانووی نەخۆشی دەستی لەكاركێشابووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن