لهم تهمهنهوه مهترسی توشبوون بهشێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس دروست دهبێت
ڕاچڵهكین-
شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس و جگەر و ڕێڕەوی زەرداو ئەم شێرپەنجەیە بە تێکڕا بەربڵاو ترین و دیارترین هۆکارە بۆ گرفتی تەندروستی و مردن و دەستنیشان کردنی پێش وەخت دەبێتە هۆی چانسی زیاتر بۆ ڕزگار بوون یان دروست بوونی کەمترین کێشەی تەندروستی بۆ کەسانی تووش بوو.
دكتۆر محمد پسپۆڕی هەناوی و سینگ و دڵ دهڵێت" لە ۹۰٪ شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس و جگەر لەو کەسانەن تەمەنیان لە سەرووی ٥۰ ساڵین، بۆیە زۆربەی سەرچاوە پزیشکیەکان ڕێنمایی دەکەن کە لە ٥۰ ساڵی بە دواوە هەر چەند ساڵ جارێک پشکنینی بەدوواداچوون بکرێت بۆ ئەم جۆرە شێرپەنجەیە."
دكتۆر محمد داوا له نهخۆشهكان دهكات هەر کاتێک پزیشکەکەت پێی ڕاگەیاندی کە پێویستە نازووری قۆڵۆن یان گەدە بکەی پێویستە بە زووترین کات و بێ دوودڵی و ترس ئەنجامی بدەی تا دڵنیا بیتەوە لەو بارەیەوە، چونکە بە داخەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوو شێرپەنجەی ههرس و جگەر لەوانهی گەنجن و خوار ٥۰ ساڵن بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە،کەبەشێکی زۆریان لە سەرەتای ئەم نهخۆشیە و چانسی بنبڕ کردنیان زۆرە.