به‌وێنه.. میگن ئیكسسواری شاژنه دیانای به‌كارهێناوه.. مه‌به‌ستی چییه؟
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دۆقه‌ی ساسكس ی به‌ریتانیا" میگن ماركل" له یه‌كێك له ده‌ركه‌وتنه‌كانی كۆمه‌ڵێك ئیكسسواری تایبه‌تی به‌كارهێنا و ئه‌مه‌ش وایكرد ببێته جێگه‌ی باسی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانیا بڵاویكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی میگن كه له میانی به‌شداربوونی له ئاهه‌نگێكی موزیك تایبه‌ت به پرۆگرامی" فاكس لیڤ" بڵاوبوونه‌ته‌وه و تیایدا وه‌ك سه‌رۆكی بانگه‌شه‌كه به‌شداری كردوه و ڕێنمای داوه‌ته خانمانی ڕه‌ش پێست میگن ژماره‌یه‌ك له ئیكسسواره‌كانی شاژنه دیانای به‌كارهێناوه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه میگن كۆمه‌ڵێك ئیكسسواری ئاڵتونی سه‌رده‌می شاژنه دیانای به‌كارهێناوه له‌ناویاندا" كاتژمێری ده‌ستی ماركه‌ی كارتییه كه نرخه‌كه‌ی 17800 جونه‌ی ئه‌سته‌رلینیه و بازنی كارتیی كه نرخه‌كه‌ی 5000 جونه‌ی ئه‌سته‌رلینیه و ملوانكه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی 102 جونه‌ی ئه‌ستره‌لینیه.
دیانا بۆ چه‌ندین بۆنه ئه‌و كاتژمێره‌ی كردۆته ده‌ستی و له‌ناویاندا ساڵی 1997 كه چۆته په‌رستگای" شری سوامینارایان ماندیر" هندۆس له له‌نده‌ن و هاوكات له‌كاتی به‌شدار بوون له دامه‌زراوه‌ی بریتش لۆنگ له هه‌مان ساڵدا به‌كاریهێناوه.