هه‌واڵێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له هندستان ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه كه ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه مرۆڤ له توشبوون به شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزێت به‌ڕێژه‌ی %97.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 3235 كارمه‌ندی ته‌ندروستی له هندستان ئه‌نجامدراوه و 85 یان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو بوون و هه‌مویان ڤاكسینی ئه‌سترازینیكایان پێدراوه و ته‌نها دوان له‌و 85 كه‌سه داخڵی نه‌خۆشخانه كراون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
هاوكات وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا" مات هانكۆك" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ" سكای نیوز" باسی له‌وه كردوه كه داتای نوێی زانكۆی ئۆكسفۆرد سه‌لماندویه‌تی كه كاتی ئه‌وه هاتووه متمانه‌ی ته‌واوه‌تی به ڤاكسینه‌كان بكرێت و مه‌ترسی توشبوون به شریته گۆرٍاوه‌كانی كۆرۆنا كه‌مده‌كه‌نه‌وه.