فڕۆكه‌وانێك بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك له ئاسمان خه‌وی لێكه‌وت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ماندوێتی توانی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر فڕۆكه‌وانێكی ئوستورالی و بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك له كاتی شۆفێری فڕۆكه‌دا خه‌وی لێكه‌وت و زۆری نه‌ما به‌هۆیه‌وه توشی ڕووداوێك ببێت.
ڕووداوه‌كه له ویلایه‌تی" كوینزلا" له باكوری ئوستورالیا ڕویداوه و به‌م دواییانه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه كۆتایی پێهاتووه و گه‌شته‌كه ناوخۆی بووه له‌نێوان شاری" كیرنز" بۆ" ڕیدكلیف" له ئوستورالیا به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی گه‌شتیار له فڕۆكه‌كه‌دا هه‌بێت.
خۆشبه‌ختانه فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی" گۆلد كۆست" له دوری 128 كیلۆمه‌تر له فڕۆكه‌خانه‌ی ڕیدكلیف نیشتۆته‌وه و هه‌ندێكجار فڕۆكه‌وان ده‌توانێت سوود له سیستمی تایبه‌ت وه‌ربگرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی فڕۆكه‌كه بێ ئه‌وه‌ی به ده‌ستی كۆنتڕۆڵی بكات له میانی گه‌شته‌كانیدا.