دوو هەزار و ٦٧٧ كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا لەهندستان گیانیان لەدەستدا

جیهان

06/06/2021     ژمارەی بینراو 145

راچڵەكین-

لە هیندستان دوو هەزار و ٦٧٧ كەس بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١٤ هەزار و ٤٦٠ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە. ئەوەش كەمترین ژمارەی حاڵەتە تۆماركراوەكانە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، هەر لەو ماوەیەدا، دوو هەزار و ٦٧٧ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

بەم جۆرە لە كاتێكدا تێكڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاكە لە هیندستان گەیشتووەتە ٢٨ ملیۆن و ٨٠٩ هەزار و ٣٣٩ كەس، ژمارەی ئەو كەسانەی بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤٦ هەزار و ٧٥٩ كەس.

پسپۆڕان هۆشدارییان داوە لەوەی كە لەوانەیە ژمارەی راستەقینەی حاڵەتەكانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتاكە زۆر لە ژمارە راگەیەنراوەكان زیاتر بێت.

ژمارەی ئەو كەسانەی كە ڤاكسینیان وەرگرتووە، نزیكبووەتەوە لە ٢٣١ ملیۆن و ٤١٧ هەزار لە كاتێكدا ژمارەی دانیشتوانی هیندستان نزیكەی یەك ملیار و ٤٠٠ ملیۆن كەسە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن