ژمارەی قوربانیانی رووداوی شەمەندەفەرەكەی پاكستان گەیشتە ١٦٠ كەس

جیهان

08/06/2021     ژمارەی بینراو 249

راچڵەكین-

ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە رووداوی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە هەرێمی سیند باشووری پاكستان، گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ٦٢ كەس.

بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە میدیای پاكستان بڵاوكراونەتەوە، تیمە فریاگوزارییەكان تەرمی ١١ قوربانی دیكەی رووداوی شەمەندەفەرەكەیان دۆزیوەتەوە، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە ٦٢ كەس. ئەمە جگە لەوەی بەهۆی رووداوەكەوە، ١٠٠ كەس برینداربوون كە برینی ژمارەیەكیان سەختە.

محەمەد عازەم خان سواتی، وەزیری رێگا ئاسنینەكانی پاكستان، شوێنی رووداوەكەی بەسەركردەوە و ئاشكرا كرد، لێكۆڵینەوەی ورد دەستیپێكردووە و بەرپرسانی رووداوەكە سزا دەدرێن.

محەمەد عازەم خان سواتی دەربارەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی وتی: "ئەگەر بە دەستلەكاركێشانەوەی من ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە زیندوو دەبنەوە، ئەوا ئامادەم دەستلەكار بكێشمەوە".

بەیانی دوێنێ لە ناوچەی گۆتك سەربە هەرێمی سیند، شەمەندەفەرێك لە رێڕەوی خۆی دەرچوو و خۆی كێشا بە شەمەندەفەرێكی دیكەی هێڵی بەرامبەردا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن