راچڵەکین-
ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ کەس بەتۆمەتی دزیکردن لە مزگەوتێکی چوارقوڕنە لەلایەن ئاسایشی راپەڕینەوە دەستگیرکران.
ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری دروست و وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر سێ گەنجیان دەستگیركرد كە تۆمەتباربون بە دزیكردن لە قاصەی (مزگەوتی شافعی) ناحیەی چوارقوڕنە کە دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و قاصەی مزگەوتەكەیان شكاندوەو پارەی خێرخوازانیان دزیوە و هەستاون بە پیس کردن و شێواندنی میحرابی مزگەوتەکەش.
ئاسایش دەشڵێت:" بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە (یاسای سزادانی عێراقی) ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".