عیراق..34 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

10/06/2021     ژمارەی بینراو 90

راچڵەكین –

لەعیراق ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆڕۆنا روو لە بەرزبوونەوە دەكاتەوەو ئاماری چاكبووانیش دادەبەزێت، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 34 تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا چوار هەزارو 684 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا چوار هەزار و 86 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 34 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكە، كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ ملیۆنێك و 242 هەزار و 540 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش ملیۆنێك و 159 هەزار و 973 كەس چاكبوونەتەوە و پەتاكەیان تێپەڕاندووە، كە دەكاتە رێژەی 93.4%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 16 هەزارو 648 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن