چه‌ند ڕێگایه‌ك مه‌ترسی توشبوون به كه‌ڕووی ڕه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
پزیشكی ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی به‌رگری " مه‌جدی بدران" باس له ڕێگایه‌ك ده‌كات كه مه‌ترسی توشبوون به كه‌ڕووی ڕه‌ش كه‌مده‌كاته‌وه له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌م نه‌خۆشییه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ترساندوه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" دوباره كردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕه‌فتارێكی نه‌شیاو مه‌ترسی توشبوون به كه‌ڕووی ڕه‌ش زیاد ده‌كات باوترینیان به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كێشانی جگه‌ره‌یه كه پێویسته هه‌مووان لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
جگه له‌وه‌ش باشتر وایه له به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه هه‌وكردن به بێ ڕاوێژی پزیشك دوور بكه‌ونه‌وه به‌تایبه‌ت ده‌رمانی" كۆرتیزۆن" و شه‌و و ڕۆژ 8 كاتژمێر بخه‌ون و وه‌رزش بكه‌ن و خواردنی ته‌ندروست بخۆن و دوور بكه‌ونه‌وه له بۆنكردنی ئه‌و خۆراك و میوانه‌ی كه‌ڕووی پێوه‌یه و دوور بكه‌ونه‌وه .
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به كه‌ڕووی ڕه‌ش باشتر وایه نه‌چیته ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی ده‌ڕوخێندرێت و ئه‌گه‌ر ویستت له كێڵگه كار بكه‌یت ده‌مامك ببه‌سته و جلوبه‌رگی پێویست له‌به‌ر بكه و ده‌سته‌كانت به ئاو و سابوون به‌رده‌وام بشۆ.