ڤیدیۆ: له‌م وڵاته خانویه‌ك به كه‌متر له یه‌ك دۆلاره
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له شارێك له كرواتیا خانوو به كه‌متر له یه‌ك دۆلار ده‌فرۆشرێت بۆ سه‌رنجڕاكێشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له‌م ناوچه‌یه نیشته‌جێ ببن.
لیگراد شارێكه ده‌كه‌وێته باكوری وڵاتی كرواتیا ئه‌و خانوانه‌ی تیادا ده‌فرۆشرێت كه كه‌سی تیادا ناژی و نرخی هه‌ر خانویه‌ك به‌رامبه‌ر به یه‌ك كۆنای كرواتیه كه ده‌كاته 0.16 دۆلارێك و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 2250 كه‌سه ئه‌مه‌ش نیوه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌یه بەراورد بە 70 ساڵ لەمەوبەر، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بڕیاریداوە بڕی 25 هەزار كۆنای كرواتی بداته هه‌ر كه‌سێك كه خانوویه‌ك له‌م خانووه كۆنانه بكڕێت و نۆژەنی بكاتەوە.