چاویلكه‌ی زاوا.. بوكێی له هاوسه‌رگیری په‌شیمان كرده‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمێك له ویلایه‌تی" ئه‌وتار برادیش" له هندستان له كۆتا چركه‌كانی پێش ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی به‌وه‌ی زانی كه زاوا چاویلكه‌ی له چاودایه و توانای بینایی لاوازه بڕیاری ئه‌وه‌یدا هاوسه‌رگیریه‌كه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌م ڕووداوه نامۆ و جیاوازه هه‌ینی ڕابردوو ڕویداوه دوای ئه‌وه‌ی" ئه‌رتشانا" و خێزانه‌كه‌ی له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی چاوه‌كانی شیفام ی تازه زاوا به‌گومان بوون له‌كاتێكدا پێش ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان به چاویلكه‌وه بینیویانه.
بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی توانای چاوه‌كانی زاوا ماڵی بووك داوای ئه‌وه‌یان له زاواكرد كه به بێ به‌كارهێنانی چاویلكه ڕۆژنامه‌یه‌ك بخوێنێته‌وه به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ناتوانێت و نایبینێت ئه‌مه له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌مه‌یان نه‌ده‌زانی.
له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه ماڵی زاوا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ماره‌ییه‌یان كردوه كه بۆ ماڵی بوكیان ناردوه له‌گه‌ڵ ماتۆڕێك كه دیاری بووه و ته‌واوی ئه‌و پارانه‌ش كه بۆ مه‌راسیمه‌كه خه‌جیان كردوه بۆیان بگه‌ڕێننه‌وه.