دوای ٢٨ ساڵ جارێکی دیکە ئەرجەنتین بووە پاڵەوانی کوپا ئەمریکا

وەرزش

11/07/2021     ژمارەی بینراو 299

راچڵەکین-

دوای سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یاریی کۆتاییدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانێتیی کوپا ئەمریکای بەدەستهێنا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە لە یاری کۆتایی کوپا ئەمریکادا، توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیلدا تۆمار بکات، نازناوی پاڵەوانیێتییەکەی بەدەست هێنا.

یارییەکە کە لە یاریگای ماراکانا لە شاری ریۆ دێ جانێرۆ باشووری رۆژهەڵاتی بەڕازیل بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام، سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیلدا بەدەستبهێنێت و ببێتە پاڵەوانی کوپا ئەمریکا.

تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی ٢٢دا لە رێگەی ئانخێل دی ماریا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین،  تۆمارکرا.

دوایین جار کە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانیویه‌تی پاڵەوانیێتییەکە بەدەست بهێنێت ساڵی ١٩٩٣ بووه‌.

پاڵەوانیێتییەکە کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێیی ئەمریکای باشوورەوە رێکدەخرێت، بەڕازیل میوانداری کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن