ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
لیژنه‌ی فریاكه‌وتن له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری ده‌دات له دروستبوونی شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه زۆر مه‌ترسیدار تربێت به‌راورد به شریته‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه كه له ڕابردودا هه‌بووه.
پسپۆڕانی ئه‌م لیژنه‌یه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێشتا په‌تای كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه و ئه‌گه‌ری زۆره كه شریتی نوێ و مه‌ترسیدارتری ئه‌م ڤایرۆسه دروست بببێت و كۆتا جۆر كه " ده‌لتا" بووه و له هندستان سه‌ریهه‌ڵداوه له ئێستادا جێگه‌ی مه‌ترسییه چونكه زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌م ڕێكخراوه داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هاوڵاتیانی جیهان به یه‌كسانی ڤاكسینیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند ته‌واوی جۆره‌كانی ڤاكسین بۆ هاوڵاتیه‌كانیان قۆرخ نه‌كه‌ن و وڵاتانی هه‌ژاریش بێ ڤاكسین بمێننه‌وه.