نزیكەی 11 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا لەفەڕەنسا تۆماركرا

جیهان

18/07/2021     ژمارەی بینراو 170

راچڵەكین-

لە فەڕەنسا لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٠ هەزار و ٩٤٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە.

بەگوێرەی داتاكانی ئەمڕۆی دەزگای تەندروستیی گەلی فەڕەنسا لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٠ هەزار و ٩٤٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا تۆماركراوە كە زۆربەیان جۆری دەلتای ڤایرۆسی كۆرۆنان و تێكڕای ژمارەی تووشبووانی پەتاكە بەرزبووەتەوە بۆ پێنج ملیۆن و ٨٥٥ هەزار و ١٩٨ كەس.

هاوكات ١٦ كەسی دیكە بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە، بەوەیش كۆی گشتیی گیانلەدەستدان بە پەتاكە لەو وڵاتە بەرزبووەتەوە بۆ ١١١ هەزار و ٤٩٦ كەس.

لە كاتێكدا لە نەخۆشخانەكاندا، شەش هەزار و ٩٢٢ تووشبوونی پەتاكە چارەسەر وەردەگرن، ٨٩٠ كەسیان لە یەكەی چاودێریی چڕ خەوێندراون.

یەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی فەڕەنسا لە ٢٧ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠ەوە تا ئێستا، ژمارەی ئەو كەسانەی كە دۆزی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە بۆ ٣٧ ملیۆن و ٤١٤ هەزار و ٥٥٧ كەس بەرزبووەتەوە، ٣٠ ملیۆن و ١٩١ هەزار و ٣٣٨ كەسیشیان دۆزی دووەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە، بەوەیش تێكڕا زیاتر لە ٦٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار كەس ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن