ئێران؛ لە خۆپیشاندانەكانی خوزستان دوو كەس كوژران

جیهان

21/07/2021     ژمارەی بینراو 314

راچڵەكین-

لە شەشەمین رۆژی خۆپیشاندانەكانی پارێزگای خوزستان كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی بەرەگەز عەرەبن، بەهۆی كەم ئاویەوە، لە شاری بەندەر مەشهەر پۆلیسێك كوژراو لە شاری ئیزە-یش خۆپیشاندەرێك كوژرا.

فەرەیدون بەندەری، بریكاری والی بەندەر مەشهەر، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران IRNAی راگەیاندووە، لە ئاكامی ئەو خۆپیشاندانەی ئێوارەی رابردوو لە شارەكە رووی دا لەنێو خۆپیشاندەرانەوە تەقەكراوە، لە ئاكامدا پۆلیسێك كوژراوە و یەكێكی دیكەیش بریندار كراوە.

بەندەری ئاماژەی بەوەیدا كە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێكردووە.

هاوكات لە خۆپیشاندانەكەی ئیزە'یشدا لە ئاكامی دەستوەردانی چەكداری پۆلیسدا، خۆپیشاندەرێك كوژراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن