راچڵەكین-
لەئاكامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەكۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لەسەر ڕێگای سیتەك – سلێمانی دوو كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێكی پاكەرەوەی خۆڵ و خاشاك لەسەر ڕێگەی سیتەك كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە خۆی كێشا بە ستونێكی كارەباداو وەرگەڕا.
بەهۆی ڕووداوەكەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە كە بەرەگەز كوردە لەگەڵ كرێكارێك كە بەرەگەز عەرەبە، گیانیان لەدەستداوەو كرێكارێكی دیكەش بەسەختی برینداربووە .
لەئێستادا بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە، بەمەبەستی چارەسەر كردن و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە .