بەشداریكردنی دانە حسێن بەشێوەیەكی كاتی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ هەڵدەپەسێردرێت

وەرزش

21/07/2021     ژمارەی بینراو 630

راچڵەكین-

دانە حسێن، كچە یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی عیراقی بەگومانی بەكارهێنانی ماددجەی وزەبەخش بەشێوەیەكی كاتی لە بەشداریكردن لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ رادەگیرێت.

ئەگەر هاتوو، ئەنجامی ئەو پشكنینانەی بۆ دانە ئەنجامدراوە، ئەرێنێ بوون، ئەو كات ئەو كچە راكەرە عیراقییە بەتەواوی لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ دووردەخرێتەوە.

دانە حسێن تەمووزی ئەمساڵ لە پێشبڕكێی 200 مەتری سەر ئاستی خانمان لە 22مین پاڵەوانێتیی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەبیدا ماوەی 200 مەتری بە 22 چركە و 50 بەش لە هەزاری چركە بڕی و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و مەدالیای زێرینی بردەوە. بەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە مێژووی پاڵەوانێتییەكەدا تۆماركرد.

لەبەرامبەردا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەتویتێكدا پیرۆزبایی لە دانە كردو رایگەیاند:" "دانە، هیوای سەركەوتن و بەرەو پێشوەچوونی زیاترت بۆ دەخوازم. نیشتمانمان پێویستی بە ژنی نەبەردی وەك تۆیە، كە لەسەرجەم بوارەكاندا وەك نموونە باسی لێوەبكرێت و شانازی پێوە بكرێت. پیرۆزبایی لە سەرجەم عێراقییەكان دەكەم".

دانە حسێن ساڵی 1986 لە بەغدا لەدایكبووە، یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانە؛ پاڵەوانە لە راكردنی 100 مەتری و 200 مەتری. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن