پارێزگای هەولێر لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی روونكردنەوە دەدات

کوردستان

21/07/2021     ژمارەی بینراو 1878

راچڵەكین-

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوی هێرشكردنە سەر گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژن دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ ڕووداوێكی لەمجۆرە و ڕووداوی دیكەی هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕووینەداوە.

پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"  دوای بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چەند شوێنێكی دیكە، كە گوایە لەلایەن چەند چەكدارێك لە ڕۆژانی جەژن دەستدرێژی كراوەتە سەر گه شتیاران و پاسێكی گەشتیاری و تەقەی لێكراوە، بە هەموو لایەك ڕادەگەێنین كە ئەم ڕووداوە بەهەموو شێویەك دوورە لەڕاستی و هیچ ڕووداوێكی لەمجۆرە و ڕووداوی تری هاوشێوەی لەڕۆژانی جەژن ڕووینەداوە."

ئاماژەبەوەشكراوە:" ئەم گرتە ڤیدیۆیە و ڕووداوەكەش كۆنە و بەماوەیەكی پێش جەژن ڕوویداوە، ئەویش وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست بووە بەرامبەر بەچەند كەسێكی سەرپێچیكار."

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە:"جارێكی تر هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی سنووری پارێزگاكەمان دڵنییا دەكەینەوە ڕەوشی ئەمنی و سەقامگیر هەولێری پایتەخت و سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیاران و سەرو ماڵی هاوڵاتییانی شارەكەمان بە چاوكراوەیی و شەونخونی برایانیان لە هێزەكانی ناوخۆ پارێزراوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن