له‌سه‌ر خه‌رجی جه‌ژن ژنێك مێرده‌كه‌ی كوشت
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر له چه‌ند كاتژمێری ڕابردوو ئه‌و په‌یام و نامه سۆزداریانه بووه جێگه‌ی باس كه له‌نێوان دوو هاوسه‌ر ئاڵوگۆڕی پێكراوه به‌ڵام به‌هۆی خه‌رجی جه‌ژنه‌وه ئافره‌ته‌كه مێرده‌كه‌ی خۆی كوشتووه و به‌مه‌ش ده‌ركه‌وت كه خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان درۆیه.
ڕووداوه‌كه له پارێزگای " قلیوبیه" له میسر ڕویداوه و دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خه‌رجی جه‌ژنه‌وه كێشه و گرفت ده‌كه‌وێته نێوان محمد و ڕیهام ئافره‌ته‌كه مێرده‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ كوشتووه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه ڕیهام باسی له‌وه كردوه كه مێرده‌كه‌ی هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه لێی بدات و ئه‌ویش چه‌قۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه بووه و كردویه‌تی به سنگیدا و بیری له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه ڕه‌نگه به لێدانی ئه‌و چه‌قۆیه بمرێت.
ئه‌م دوو هاوسه‌ره ماوه‌ی 4 ساڵه هاوسه‌رگیریان كردوه و خاوه‌نی دوو منداڵن یه‌كێكیان شیره‌خۆره‌یه و ئه‌وی دیكه‌یان ته‌مه‌نی 4 ساڵه.