ڤیدیۆ: بۆماوه‌ی 40 چركه قژی سوتا بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات
ڕاچڵه‌كین- چراخان
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه ماوه‌ی 55 چركه‌یه ئه‌گه‌ر تا كۆتایی ته‌ماشای بكه‌یت ڕه‌نگه تۆ خۆت نه‌گریت و هاوار بكه‌یت له‌به‌ر قورسی ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌م خانمه تێیكه‌وتووه و ئاگای له خۆشی نییه.
له‌كاتی ئاماده‌كردنی ژه‌مێك خواردن ئافره‌تێك كه قژێكی لول و پڕی هه‌یه بێ ئاگایانه قژی به ئاگری ته‌باخه‌كه‌ی ده‌سوتێت و ماوه‌ی 40 چركه قژی ده‌سوتێت و ته‌نانه‌ت بۆنی سوتاوی قژی ناكات و زۆر به ئاسانی قژی ده‌كوژێنێته‌وه و دواتر ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی چێشتخانه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای خۆی بكات هه‌تا بزانێت چی به‌سه‌ر هاتووه.
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م ڤیدیۆیه خێرا بڵاوبویه‌وه و ڕووداوه‌كه له سوتانێكی مه‌ترسیدار بۆ ڕزگار بونێكی سه‌یر ده‌گۆڕێت و زۆرینه ئاماژه‌یان بۆ به‌خته‌وه‌ری ئه‌م ئافره‌ته كردوه كه له سوتان و مردن ڕزگاری بووه و به‌شێك پرسیاری ئه‌وه له مێشكیاندا دروست بووه چۆن كه‌سێك 40 چركه ئاگر به قژیه‌وه بێت و هه‌ستی پێ نه‌كات.؟!