به‌وێنه.. ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئێكسبۆ 2020 له دوبه‌ی
ڕاچڵه‌كین-
له شاری دوبه‌ی- ئیمارات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی پێشانگای " ئێكسبۆ 2020 دوبه‌ی" كرایه‌وه و تیایدا كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب و جیهان به‌شداربوون.
ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه له زیاتر له 430 پێگه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهان په‌خشكراوه، و ئه‌م نمایشه ده‌بێته گه‌وره‌ترین ڕووداوی جیهانی له ماوه‌ی قه‌یرانه‌كانی كۆرۆنا كه به‌سه‌ر جیهاندا هێناویه‌تی.