ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە عیراق بەرزدەبێتەوە

عێراق

12/10/2021     ژمارەی بینراو 231

راچڵەكین –

لەعیراق ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا بەرزدەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرا دەكات، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە سێ هەزارو 470 تووشبووی ئەو پەتایە چاكبوونەتەوە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتەكە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزارو 644 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا سێ هەزارو 472 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 28 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 26 هەزارو 349 كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش تائێستا ملیۆنێك و 952 هەزار و 43 كەس چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 96.3%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 22 هەزارو 620 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن