لەموسڵ نزیكەی 700 ملیار دینار لەئاوەڕۆیەكدا دۆزرایەوە

عێراق

20/10/2021     ژمارەی بینراو 1345

راچڵەكین-

لەنێو پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە سەنتەری شاری موسڵ زیاتر لە 165 فەردە دراوی عیراقی دۆزرایەوە كە مەزەندە دەكرێت پارەكەی ناویان بگاتە نزیكەی 700 ملیار دینار. 
 
ئەو شوێنەی كە كاری تێداكراوە و پارەكەی تێدا دۆزراوەتەوە گەڕەكی دەواسەی موسڵ بووە كە دەكەوێتە بەرامبەر باڵەخانەی پارێزگای كۆنی موسڵ. 
 
لقێكی بانكی ناوەندی موسڵ لەنزیك ئەو ئاوڕۆیەیە كە پارەكەی تێدا دۆزراوەتەوەو كاتی هاتنی داعش بۆ موسڵ ئەو بانكە لەلایەن فڕۆكەكانەوە خاپوور كراوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەكان نزیكەی 90 فەردە لەو پارەیە بەتەواوی تەڕبوون و ئەوانەی تری زیانیان بەرنەكەوتووەو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گواستراوەتەوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن