راچڵەكین-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لەكاتی كەرەنتینەدا، لەلایەن بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆ ئەفسەرێك رادەسپێردرێت بۆ كڕینی خواردن بۆ هێزە ئەمنییەكان بەبڕی 330 ملیۆن دینار، بەڵام تەنانەت برنج و شلەیەكی پێ نەكڕدراوە.
عەلی حەمەساڵح، لەڤیدیۆیەكدا كەلەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت:" ئەو 330 ملیۆن دینارە لەداهاتی هاتوچۆی سلێمانی خەرج كراوە، بەڵام تەنانەت لەفەیەكی پێ نەكڕدراوە، سەربازری ئاشكرابوونی دۆسێكەش، تائێستا ئەو ئەفسەرە دەستگیرنەكراوە."