عیراق.. رێژەی چاكبووانی پەتای كۆرۆنا روو لە بەرزبوونەوە دەكات

عێراق

25/11/2021     ژمارەی بینراو 217

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق نوێترین ئاماری تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی راگەیەندراوێكیش، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 23 تووشبووی پەتاكە گیانیان لەدەستداوەو لە بەرامبەردا رێژەی چاكبووان روو لە بەرزبوونەوەیە.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 743 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەردا هەزارو 182 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 23 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆربەیان لە شارەكانی هەرێمی كوردستانن.

ئامارەكە ئاشكرایكردووە كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ دوو ملیۆن و 77 هەزارو 665 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەشی كە چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە، گەیشتە دوو ملیۆن و 38 هەزارو 189 كەس، كە دەكاتە رێژەی 98.1%ی كۆی تووشبووان، هاوكات ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزبووەوە بۆ 23 هەزارو 748 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن