هەولێر.. ئەو باندەی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیان دزیبوو دەستگیركران

کوردستان

14/01/2022     ژمارەی بینراو 420

راچڵەكین –

ئاسایشی هەولێر ئەو باندەی دەستگیركرد، كە بەناوی دۆزینەوەی هەلی كار، هەشت ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیان دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمشەو هێزەكانیان بە هاوكاری پۆلیسی هەولێر، توانیان ئەو باندە دەستگیر بكەن، كە بەناوی دۆزینەوەی هەلی كار، ئۆتۆمبێلی هەشت هاووڵاتیان دزیبوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوە، باندە دەستگیركراوەكە دەدرێنە دادگا و سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

لەچەند رۆژی رابردوودا، ژمارەیەك هاووڵاتی لەهەولێر سكاڵای یاساییان لەدژی كۆمپانیایەك تۆماركردبوو كە بەبیانووی دۆزینەوەی هەلی كار، ئۆتۆمبیلەكانیانی دزیوە.

بەوتەی ئەو هاووڵاتیانە، لە كۆمپانیاكە ئۆتۆمبیلەكانیان كە سەرجەمیان لەجۆری تویۆتا لاندكرۆز بووە، لێ وەرگرتوون بەبیانووی بەستنی ئامێری (GPS)، بەڵام دواتر ئۆتۆمبیلەكانیان بردووەو دیارنەماون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن