دەربارەی وڵاتی ئوکرانیا بزانە

کەلتوور

21/02/2022     ژمارەی بینراو 621

ناوی فەرمی: کۆماری ئوکرانیا ، لە ساڵی (830ز) لەگەڵ وڵاتی ڕووسیای فیدڕال تاوەکو ساڵی (1991ز) یەك وڵات بووە.

پایتەخت: کییڤ.
سەربەخۆیی: له ڕێكه‌وتی (24_8/ئاگەوستۆس_1991) له یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو جیا بووە و سەربەخۆیی وەرگرت.
نەتەوە/ ئوکران 76.1% ، ڕووس 17.3% ، ڕۆمان 1.1% ، ئیسرائیل (جولەکە) 1% ، مۆلدۆڤ0.8 %، تاتار%0.7  ، کورد 0.4% ، بولگار %0.4 ، پۆڵەندی %0.3 ، هەنگار  %0.3، ئەرمەن  %0.2، گریک  %0.2، ڕۆمانی (قەرەج)  %0.1، ئازەر  %0.1، گۆرج (جۆرج)  %0.1، ئەڵمان  %0.1، گاگاوز  %0.1، کارایت %0.1.

دانیشتوان: 42.0000.000 کەس.
یەکەم/ کۆماری ئوکرانیا: 35.808.000 کەس ، کە لە (85.2%) ی دانیشتوانی وڵات پێك ئەهێنێت.
دووەم/ کۆماری نۆڤۆرۆ ڕووسیا: 3.768.000 کەس ، کە لە (9%) ی دانیشتوانی وڵات پێك ئەهێنێت..
یەك/ کۆماری دۆنیتسکی میللی: 2.303.000 کەس ، کە لە (5.5%) ی دانیشتوانی وڵات پێك ئەهێنێت.
دوو/ کۆماری لۆهانسکی میللی: 1.465.000 کەس ، کە لە (3.5%) ی دانیشتوانی وڵات پێك ئەهێنێت.
سێیەم/ دوورگەی کریمیا (قرم) (کۆماری ئۆتۆنۆمی کریمیا و شاری فیدڕالی سیڤاستۆپۆلی پایتەخت)_لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ڕووسیای فیدڕال: 2.424.000 کەس ، کە لە (5.8%) ی دانیشتوانی وڵات پێك ئەهێنێت.

ڕووبەر: 603.628 کیلۆ مەتر چوار گۆشە.
یەکەم : ڕووبەری کۆماری ئوکرانیا: 559.576 کیلۆ مەتر چوار گۆشە ، کە لە (92.6%) ی وڵات پێك ئەهێنێت.
دووەم/ ڕووبەری دوورگەی کریمیا (قرم) (کۆماری ئۆتۆنۆمی کریمیا و شاری فیدڕالی سیڤاستۆپۆلی پایتەخت)_لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ڕووسیای فیدڕال: 26.949. کیلۆ مەتر چوار گۆشە ، کە لە (4.5%) ی ڕووبەری وڵات پێك ئەهێنێت.
سێیەم/ ڕووبەری کۆماری نۆڤۆرۆ ڕووسیا : 17.558 کیلۆ مەتر چوار گۆشە ، کە لە (2.9%) ی ڕووبەری وڵات پێك ئەهێنێت.

یەك/ کۆماری دۆنیتسکی میللی: 8.902 کیلۆ مەتر چوار گۆشە ، کە لە (1.5%) ی ڕووبەری وڵات پێك ئەهێنێت.
دوو/ کۆماری لۆهانسکی میللی: 8.656 کیلۆ مەتر چوار گۆشە ، کە لە (1.4%) ی ڕووبەری وڵات پێك ئەهێنێت.

دابه‌شی کارگێری لە کۆماری ئوکرانیا:
یەکەم/ کۆماری ئوکرانیا: لە (24) ئۆبلاست (پارێزگا) و (1) شاری فیدڕال کە دابەش کر بووە بە سەر (608) ڕایۆن.
دووەم/ کۆماری نۆڤۆرۆ ڕووسیا: لە (2) ئۆبلاست (پارێزگا)پێکهاتووە کە دابەش کراوە بە سەر (36) ڕایۆن.
یەك/ کۆماری دۆنیتسکی میللی: لە (1) ئۆبلاست (پارێزگا) پێکهاتووە کە دابەش کراوە بە سەر (18) ڕایۆن.
کۆماری لۆهانسکی میللی: لە (1) ئۆبلاست (پارێزگا) پێکهاتووە کە دابەش کراوە بە سەر (18) ڕایۆن.

سێیەم/ دوورگەی کریمیا (قرم) (کۆماری ئۆتۆنۆمی کریمیا و شاری فیدڕالی سیڤاستۆپۆلی پایتەخت)_لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ڕووسیای فیدڕال: لە (1) کۆماری ئۆتۆنۆمی و (1) شاری فیدڕالی کە دابەش کراوە بە سەر (31) ڕایۆن. 

شوێنی جوگرافی تەواوی وڵاتی ئوکرانیا: ئەو وڵاتە ئەکەوێتەوە باشوری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا ، کە لە باکورەوە بە وڵاتی ڕووسیای سپی (بیلاڕووسیا) و ڕووسیای فیدڕال ، و لە ڕۆژهەڵاتەوە بە وڵاتی ڕووسیای فیدڕال ، و لە باشورەوە بە هەر دوو دەریاچەی ئازۆڤ و دەریای ڕەش و هەر دوو کۆماری مۆلدۆڤیا و کۆماری رۆمانیا ، و لە ڕۆژئاواوە بە هەر کۆماری وڵاتی هەنگاریا (مەجەرستان) و کۆماری سلۆڤاکیا و کۆماری پۆڵەندە دوردە دراوە.

مێژووی وڵاتی ئوکرانیا
وڵاتی ئوکرانیا ، هەر لە کۆنەوە وڵاتێکی ئاوەدان بووە ، و یەکەم نیشتەجێ بوونی مرۆڤ لەو وڵاتەدا ئەگەڕ ێتەوە بۆ ساڵی (4500پ.ز) ، و شارستانیەتی  کۆکۆتینی تیربیلیا لە سەردەمی بەردینی نوێ دا لە زۆربەی خاکی ئێستەی ئوکرانیا گەشەی سەند ، و هەروەها نەتەوەکانی وەکو سمیرۆنەکان  و سکێتیۆنەکان (سکیثیەکان) و سارماتییەکان لێی نیشتەجێ بوون ، و لە نێوان ساڵانی (200_700پ.ز) بەشێک بووە لە شانشینی سکێتیۆنەکان (سکیثیەکان) ، و لە ساڵی (480پ.ز) بەشێکی کەم لە خاکی ئوکرانیا ، کە نیمچە دوورگەی کریمیا (قرم) و هەندێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیای ئەگرتەوە بووە بەشێک لە  شانشینی کییمیرییەکانی بوسپۆران (بوسفۆر) ، و هەروەها لەو نێوان ساڵانی (40_70پ.ز) بەشێکی زۆر کەمی ئوکرانیاکە بەشێکی زۆر کەمی نیمچە دوورگەی کریمیا (قرم) و هەندێ ناوچەی ڕۆژهەڵات و باشوریی ئوکرانیای ئەگرتەوە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ڕۆمییەکانی ئیتاڵیا داگیر کرا ، و دواتر بووەنە بەشێک لە قەڵەمڕەویی ئیمپراتۆریای ڕۆمییەکانی ئیتالیا ، تاوەکو ساڵی (395ز) و دواتر بووەنە بەشێک لە لایه‌ن ئیمپراتۆریای بێزنتییه‌کان (ڕۆمای ڕۆژهەڵات) ، و بەشێک لە ڕۆژئاوای ئوکرانیا لە لایەن نەتەوەی گووتییەکانەوە داگیر کرا ، و لە سەدەی چواری زایین تەواوی وڵاتەکە بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریای هۆنی تورکی ، و دواتر بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریای خەزەری تورکی ، و دواتر خێڵە سولاڤییەکان کە نەتەوەی ئوکران یەکێکە لەوان لە وڵاتی ئوکرانیا نیشتەجێ بوون ، و لە بەشێکی باکور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە یەکێتی خێڵایەتی دریگۆڤیچییەکانیان دامەزراند ،  و هەروەها خێڵی پۆڵانەکانیش لەو وڵاتە نیشتەجێ بوون ، خێڵی ڤۆلهنیانیش کە یەکێک بوو لە خێڵە سولاڤییەکانبۆ ئەوێ کۆچیان کرد و ئاکنجی بوون ، و هەروەها بەشێک لە نەتەوەی کروات (کوردە ئەوروپییەکان) لە ئوکرانیا ئاکنجی بوون ، و خێڵی ئولیچییەکان کە یەکێک بوو لە خێڵە سولاڤییەکانلەوێ ئاکنجی بوون ، و خێڵە سولاڤییەکانی نیشتەجێی ئوکرانیان لە یەک نەتەوەدا یەکیانگرت بە ناوی نەتەوەی ئوکران کە هاوخوێنی نەتەوەی ڕووس و نەتەوەسولاڤییەکانی ترە لە جیهان.
بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئوکرانیا بووە بەشێک لە خاناقاتی تورکستانی ڕۆژئاوا ، و هەروەها جارێکی تر بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئوکرانیا و بەشێکی زۆری نیمچە دوورگەی کریمیا (قرم) بووە بەشێک لە خاناقاتی کۆمانیا (دەشت قیپچاق) ی تورکی  تاوەکو ساڵی (1220ز)، و هەروەها بەشی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی ئوکرانیا بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریای یەکەمی بولگاریای تورکی تاوەکو ساڵی (1018ز) ،لە ساڵی (830ز) بەشێکی زۆری ئوکرانیا بووە بەشێک لە خاناتی ڕووس ، لە ساڵی (842ز) شانشینی گەورەی کیێڤا ڕووس لە شاری کییڤی پایتەختی وڵاتی ئوکرانیا و بەشێکی زۆری وڵاتەکە دامەزرا لە لایەن شا ئاسکۆلد (882_842ز) ، و لە ساڵی (1132ز) میرنشینی کییڤ دامەزرا لە بەشێکی زۆری وڵاتەکە ، لە ساڵی (1233ز) شانشینی کیێڤای ڕووس لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای مەغۆڵەکان ، لە سەردەمی دەسەڵاتی ئۆگتای خان (1241_1229) خانی ئیمپراتۆریای مەغۆڵەکان داگیر کرا ، بەڵام و دواتر لە ساڵی (1240ز) بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریای هۆزی زێرینی مەغۆڵەکان.
 لە ساڵی (1272ز) بەشێکی زۆری وڵاتەکە بووە بەشێک شانشینی گەورەی مۆسکۆڤا ، و لە ساڵی (1480ز) شانشینی گەورەی مۆسکۆڤا ، بە سەرکردایەتی شا ئیڤانی سێیەم (1505_1462ز) کۆتایی هێنا بە داگیرکاری ئیمپراتۆریای هۆزی زێرینی مەغۆڵەکان بەوەش ئوکرانیا ڕزگاری بوو لە داگیرکاری مەغۆڵەکان ، و لە ساڵی (1441ز) خاناتی کریمیا (قرم) ی تورکی لە نیمچە دوورگەی کریمیا (قرم) و بەشێکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئوکرانیا ، و لە ساڵی (1552ز) دەوڵەتی قۆزاقی زاپۆرۆژیای ئوکرانی لە ڕۆژئاوای وڵاتەی ئوکرانیا دامەزرا ، و لە ساڵی (1569ز) بەشێکی زۆری وڵاتی ئوکرانیا بووە بەشێک لە دۆک (دوق) ی گەورەی لیتوانیا ، و دواتر بووە بەشێک لە کۆمۆنویالثی پۆڵەندی_لیتوانی ، و لە ساڵی (1600ز) دەوڵەتی قۆزاقی بودژاك هۆدە (بیگۆرۆد هۆدە) ی تورکی ئوکرانی لە بەشێکی بچوکی وڵاتی ئوکرانیا دامەزرا، و دواتر لە ساڵی (1648ز) دەوڵەتی قۆزاقی هیتماناتی ئوکرانی لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵاتی ئوکرانیا دامەزرا ، و جەنگی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان کە لە نێوان ساڵانی (1676_1681ز) دا بووە ، کە هۆکاری ئەو جەنگە دەگەڕێتەوە بۆ ملمڵانێی هەر دوو دەوڵەت بۆ دەست بە سەردا گرتنی وڵاتی ئوکرانیا لە نێوەی دووەمی سەدەی حەڤدەهەم ، ئەوە بوو جەنگەکە دەستی پێکرد لە ناوچەکانی دەوڵەتی قۆزاقی هیتماناتی ئوکرانی و ناوچەکانی دەوڵەتی قۆزاقی زاپۆرۆژیای ئوکرانی  و ئوبلاست (پارێزگا) ی چیرکاسی وڵاتی ئوکرانیای ئێستە لە نێوان هەر سێ سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم) و دەوڵەتی قۆزاقی زاپۆرۆژیای ئوکرانی بە دژی هەر سێ سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و خاناتی کالمیاکی تورکی و دەوڵەتی قۆزاقی هیتماناتی ئوکرانی جەنگیان بەرپا کرد ، کە تێدا  هێزە هاوبەشەکانی هەر سێ سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و خاناتی کالمیاکی تورکی و دەوڵەتی قۆزاقی هیتماناتی ئوکرانی  شکان و دواتر پەیماننامەی باخچیسارای لە ڕێکەوتی (3_1/کانوونی دووەم_1681) لە شاری باخچیسارای سەر بە کۆماری ئۆتۆنۆمی کریمیا (قرم) لە نێوان ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم)  واژۆ کرا ، کە تێدا دانی نا سەروەری ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری بە سەر ڕۆژئاوای  وڵاتی ئوکرانیا و هەروەها ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیا کەوتە دەستی دەوڵەتی عوسمانییەکان ، بەڵام دەسەڵاتدارانی شانشینی یەکگرتووی کۆمۆنویالثی پۆڵەندی_لیتوانی ناڕازی بوون لەو دابەش کردنەی وڵاتی ئوکرانیا ، چونکە وڵاتەکەیان بە بەشێکلە خاکی کۆمۆنویالثی پۆڵەندی_لیتوانی ئەزانی.

جارێکی تر جەنگی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان  بەرپا بووە ، کە لە نێوان ساڵانی (1686_1700ز) دا بووە ، ئەو جەنگە زنجیرە بەشێک بوو لە بەڕەنگاری هاوبەشی وڵاتانی ئەوروپی لە دژی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بە ناوی ملمڵانی گەورەی ئەوروپا ، کە بە (جەنگی تورکی مەزن) ناسراوە لە مێژوودا ، کە شەڕێکی هاوبەشی نێوان سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و ئیمپراتۆریای ڕۆمای پیرۆز_ئەرشەدۆکی نەمسا (ئیمپراتۆریای خانەوادەی هابسبورگ) ودەوڵەتی قۆزاقی هیتماناتی ئوکرانی و کۆمۆنویالثی پۆڵەندی_لیتوانی و کۆماری ڤێنیسیای ئیتاڵی بە دژی هەر دوو سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم) بەرپا کرا ، لە ئوبلاست (پارێزگا) ی ئازۆڤ و نیمچە دوورگەی کریمیا (قرم) لە وڵاتی ئێستەی ڕووسیاو ئوکرانیا جەنگیان بەرپا کرد ، کە سەر ئەنجام سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و ئیمپراتۆریای نەمسا ودەوڵەتی قۆزاقی هیتماناتی ئوکرانی و کۆمۆنویالثی پۆڵەندی_لیتوانی و کۆماری ڤێنیسیای ئیتاڵی سەرکەوتن و تەواوی خاکی وڵاتی ئوکرانیا و بەشێک لە نیمچە دوورگەی کریمیا (قرم) لە لایەن ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری دەستی بە سەردا گیرا ، و هەر دوو سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم) تووشی شکست هاتن ، و دیسان جارێکی تر جەنگی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بەرپا بووە ، کە لە نێوان ساڵانی (1710_1711ز) دا بووە ، ئەوە بوو ئەو جەنگەی بەرپا بوو کە بە هەڵمەتی ڕووباری پروث ناسراوە ، کە لە ناوچەکانی سەر بە ڕووباری بروث کە لە نێوان سنوورەکانی هەر سێ وڵاتی ئوکرانیا و مۆڵداڤیا و رۆمانیای ئێستە دایە ، کە سوپاهاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و میرنشینی بەغدانی مۆڵداڤی و دەوڵەتی قۆزاقی زاپۆرۆژیای ئوکرانی و دەوڵەتی قۆزاقی هیتماناتی ئوکرانی بە دژی  سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای سوید و خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم) جەنگیان بەرپا کرد ، کە سەر ئەنجام سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای سوید و خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم) سەرکەوتن و سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و میرنشینی بەغدانی مۆڵداڤی و دەوڵەتی قۆزاقی زاپۆرۆژیای ئوکرانی و دەوڵەتی قۆزاقی هیتماناتی ئوکرانی شکستیان هێنا و پەیماننامەی پروث لە ڕێکەوتی (21_7/یولیو_1711) واژۆ کرا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوانیان ، هەروەها لە نێوان ساڵانی (1711_1713ز) دووبارە جەنگ بەرپا بووە ، کە تێدا سوپای ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری شکستی بە سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان هێنا ، ئەوە بوو پەیماننامەی ئەدریانۆپل (ئێدیرنە) ی یەکەم لە ڕێکەوتی (18_6/یونیو_1713) واژۆ کرا لە نێوان ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی هەر دوو دەوڵەتەکە ، وهەروەها جارێکی تر جەنگ لە نێوانئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بەرپا بووە ، کە لە نێوان ساڵانی (1735_1739ز) دا بووە ، کە هەر چوار سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و ئیمپراتۆریای ڕۆمای پیرۆز_ئەرشەدۆکی نەمسا (ئیمپراتۆریای خانەوادەی هابسبورگ) و دەوڵەتی قۆزاقی زاپۆرۆژیای ئوکرانی و شانشینی سڕبیا  بە دژی  هەر سێ سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) ی ڕۆمانیای ئێستا و میرنشینی بەغدانی مۆڵیداڤی و خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم) جەنگەیان بەرپا کرد لە ناوچەکانی نیمچە دوورگەی بەڵکان و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئەوروپا ، کە تێدا هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری شکستیان هێنا بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی ، بەوەش دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی  بە ناچاری ڕازی بوو بە بەستنی پەیماننامەێک بۆ دەرباز بوونی لەو جەنگە ، کە ئەوە بوو پەیماننامەی نیش لە ڕێکەوتی (3_10/ئۆکتۆبەر_1739) لە شاری نیش ناوەندی ناوچەی نیش لە کۆماری سڕبیای ئێستە لە نێوان ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی واژۆ کرا ، بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوانیان، کە بە پێی پەیماننامەکە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری بوونی خۆی سەلماند  لە سەر بەندەری ئازۆڤ و درووگەی کریمیا (قرم) کە هەنگاوی یەکەم بۆ سەپاندنی سەروەری خۆی بە سەر دەریای ڕەش دا.

لە ساڵی (1764ز) دەوڵەتی قوزاقی هیتماناتی ئوکرانی کۆتایی پێهات  لە لایەن ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری ، و دەوڵەتی قۆزاقی دەریای ڕەشی ئوکرانی نەزانراوە ساڵی چەند دامەزراوە ، و دیسان جارێکی ترجەنگ لە نێوانئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بەرپا بووە ، کە لە نێوان ساڵانی (1768_1774ز) دا بووە ، هۆکاری ئەوە جەنگە دەگەڕێتەوە بۆ هۆ سیاسەتی فراوانخوازی قەیسەر کاثیرینی دووەم (گەورە) (1762_1796ز) قەیسەری ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کە نیازی وابوو سنووری ئیمپراتۆریاکەی بەر فراوان بکات لە سەر حسابی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان ،کە ئەوە بوو هەر چوار سوپای هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و شانشینی کارتلی_کاخیتی گورجی (جۆرجی) و شانشینی ئیمیریتی گورجی (جۆرجی) و دەوڵەتی قۆزاقی زاپۆرۆژیای ئوکرانی و شۆڕشیرانی یۆنان (گریک) ی و ئیالەتی میسری عوسمانی بە دژی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم) جەنگیان بەرپا کرد ، کە سەر ئەنجام هەر چوار سوپای هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و شانشینی کارتلی_کاخیتی گورجی (جۆرجی) و شانشینی ئیمیریتی گورجی (جۆرجی) و دەوڵەتی قۆزاقی زاپۆرۆژیای ئوکرانی و شۆڕشیرانی یۆنان (گریک) ی و ئیالەتی میسری عوسمانی سەرکەوتنیان بە دەست هێنا بە سەر سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم) ، ئەوە بوو پەیماننامەی کوچوک کاینارجی لە ڕێکەوتی (21_7/یولیو_1774) لە دێی کوچوک کاینارجی سەر بە شاری کایناردژای سەر بە ئۆبلاست (پارێزگا) ی سیلیسترای وڵاتی بولگاریای ئێستە لە نێوان ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی واژۆ کرا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوانیان ، بەڵام پەیوەندی نێوانیان ئاسایی نەبووە ، و لە ساڵی (1775ز) دەوڵەتی قۆزاقی زاپۆرۆژیای ئوکرانی ، و لە ساڵی (1783ز) خاناتی تاتارەکانی کریمیا (قرم) کۆتاییان پێهات  لە لایەن ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری.

لە ساڵی (1778ز) دەوڵەتی قۆزاقی دانوبیانی سیچی ئوکرانی لە وڵاتی ئوکرانیا دامەزرا ، و دووبارە جەنگ  لە نێوانئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بەرپا بووە ، کە لە نێوان ساڵانی (1792_1787ز) دا بووە ، هۆکاری جەنگەکە دەگەڕێتەوە بۆ زیاد بوونی هەیمەنەی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری بە سەر وڵاتی گورجستان (جۆرجیا) و ڕەت کردنەوەی لە لایەن سەرکردەکانی ئەو وڵاتە ، چونکە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری بە نیاز بوو وڵاتی گورجستان (جۆرجیا) داگیر بکات و بیخاتە سەر خاکی ئیمپراتۆریاکە ، ئەوە بوو جەنگەکە دەستی پێکرد لە ڕێکەوتی (19_8/ئاگوستۆس_1787) بە دەست پێشخەری کردنی سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و دەوڵەتی قۆزاقی دانوبیانی سیچی ئوکرانی و دەوڵەتی قۆزاقی بودژاك هۆدە (بیگۆرۆد هۆدە) ی تورکی ئوکرانی و تاقمی شۆڕشگێڕانی چیچانی بە دژی سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی قۆزاقی دەریای ڕەشی ئوکرانی و میرنشینی بیشۆپریکی مۆنتینیگرۆ (چیای ڕەش) ی و گروپی شۆڕشگێڕانی سڕبی ئازاد، کە سەر ئەنجام سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و دەوڵەتی قۆزاقی دانوبیانی سیچی ئوکرانی و دەوڵەتی قۆزاقی بودژاك هۆدە (بیگۆرۆد هۆدە) ی ئوکرانی و تاقمی شۆڕشگێڕانی چیچانی لە بەرامبەر بە سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی قۆزاقی دەریای ڕەشی ئوکرانی و میرنشینی بیشۆپریکی مۆنتینیگرۆ (چیای ڕەش) ی و گروپی شۆڕشگێڕانی سڕبی ئازاد شکستیان هێنا ، کە ناوچەکانی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات و قەوقاز مەیدانی جەنگە بوون ، کە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان ناچار بوو پەیماننامەی یاش (جاسی) لە ڕێکەوتی (9_1/کانوونی دووەم_1792) لە شاری یاش (جاسی) ناوەندی پارێزگای یاش (جاسی) سەر بە هەرێمی مۆڵداڤیای سەر بە وڵاتی رۆمانیای ئێستە لەگەڵ ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری واژۆ بکات بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوانیان کە ماوەی (3) ساڵ و  (4) مانگ و (21) ڕۆژی خایاندووە ، کە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و هاوپەیمانەکانی تووشی شکست هاتبوون لە مێژووی خۆیاندا ، کە بە پێی ئەو پەیماننامەیە جەختی  بە بوونی هەیمەنە و سەروەری ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کرد بە سەر دەریای ڕەش دا کردووە ، هەروەها بە پێی پەیماننامەکە بە فەرمی دانی نا بە پەیوەست بوونی کەنداوی کریمیا (قرم) بۆ ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و ناوچەی یەدیسان کە دەکەوێتە نێوان ناوچەکانی سەر بە (ڕووباری دینستر و بۆگ) کە دەخرێتە سەر خاکی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری بە ناوچەی دنیسترەوە و تەرک کردنی ناوچەکانی ئاسیای ڕووباری کۆپی بە بێ گۆڕانکاری تێدا ، بەڵام هەر پەیوەندییەکانیان هەر ئاڵۆز و گژر بوو ، و دەوڵەتی قۆزاقی دەریای ڕەشی ئوکرانی ، ولە ساڵی (1800ز) دەوڵەتی قۆزاقی بودژاك هۆدە (بیگۆرۆد هۆدە) ی تورکی ئوکرانی ، و دەوڵەتی قۆزاقی دانوبیانی سیچی ئوکرانی لە ساڵی (1828ز) لە لایەن ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کۆتاییان پێهات ، و لە ساڵی (1828ز) دەوڵەتی قۆزاقی دانوبیانی هۆستی ئوکرانی لە وڵاتی ئوکرانیا دامەزرا ، و جارێکی جەنگ لە نێوان  ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بەرپا بووە ، کە لە نێوان ساڵانی 1853)_1856ز) دا بووە ، بە جەنگی کریمیا (قرم) ناسراوە ، کە هۆکاری هەڵگیرساندنی ئەو جەنگە دەگەڕێتەوە بۆ چەندان هۆکاری دینی و سیاسی و ئابووری ، ئەوە بوو جەنگەکە دەستی پێکرد لە ڕێکەوتی (18_10/ئۆکتۆبەر_1853) کە سوپاهاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریای فەرەنسا و ئیمپراتۆریای بەریتانیا و شانشینی ساردینیای ئیتاڵی و ئیمپراتۆریای نەمسا و ئیمامنشینی قەوقاز (چیچان و داغستان) و یەکێتی چەرکیسیا و میرنشینی ئاباخازیا ئاباخازیا بە دژی سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و میرنشینی مینگریلیای گورجستان (جۆرجی) و شانشینی یۆنان (گریک) و شۆڕشگێڕانی کورد، جەنگەکە لە ناوچەکانی نیمچە دوورگەی کریمیا (قرم) و قەوقاز و دەریای ڕەش و وڵاتانی بەڵکان و دەریای بەڵکان و دەریای سپی ناوەڕاست ڕووی دا ، کە سەر ئەنجام سوپاهاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریای فەرەنسا و ئیمپراتۆریای بەریتانیا و شانشینی ساردینیای ئیتاڵی و ئیمپراتۆریای نەمسا و ئیمامنشینی قەوقاز (چیچان و داغستان) و یەکێتی چەرکیسیا و میرنشینی ئاباخازیا لە جەنگەدا سەرکەوتن ، و سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و میرنشینی مینگریلیای گورجستان (جۆرجی) و شانشینی یۆنان (گریک) و شۆڕشگێڕانی کورد شکستیان هێنا ، ئەوە بوو  پەیماننامەی پاریس لە ڕێکەوتی (30_3/ئازار_1856) لە شاری پاریسی پایتەختی وڵاتی فەرەنسا واژۆ کرا لە نێوان هەر یەکێکە لە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریای فەرەنسا و ئیمپراتۆریای بەریتانیا و شانشینی ساردینیای ئیتاڵی و ئیمپراتۆریای نەمسا و شانشینی پروسیای ئەڵمانی و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری ، بە پێی ئەو پەیماننامەیە دان نان بە دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانییەکان بە سەر گەرووەکاندا و داماڵینی دەریای ڕەش لە چەک و پاراستنی سەربەخۆیی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان کە ئیمراتۆریای ڕووسیای قەیسەری دەویست کۆتایی بە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان بهێنێت و لکاندنەوەی ئەو ناوچانەی کە ئیمراتۆریای ڕووسیای قەیسەری چۆڵی دەکات بە میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) و دەستبەر کردنی سەربەخۆیی خۆجێی بۆ میرنشینەکانی واللاچیا (ئەفلاق) و بەغدان و سڕبیا لە ژێر سایەی دەسەڵاتداری دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان دا بێت ، و لە ساڵی (1868ز) لە لایەن ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کۆتاییان پێهات ، بەوەش وڵاتی ئوکرانیا بە یەکجاری کرایە بەشێک لە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری.
لە دوای شۆڕشی(17/ئۆکتۆبه‌ر/1917ز)ی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری ،ئه‌وه‌ بوو تاتاره‌کانی کریمیا(قرم)به‌سه‌رۆکایه‌تی حیجی خان کۆماری کریمیا(قرم) میللییان ڕاگه‌یاند لە ڕێکەوتی (13_12/کانوونی یەکەم_1917) ، و لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی (1918) کۆتایی پێهات ، و لە ڕێکەوتی (19_3/ئازار_1918) کۆماری سۆشیالیستی تاوریدای سۆڤیەتی دامەزرا لە چوارچێوەی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو  ، و لە ڕێکەوتی (13_4/ئەپرێل_1918) سوپای سووری یه‌کێتی سوڤێه‌ت هێرشیان کردە سەر نیمچه‌دوورگەی کریمیا (قرم) و لە ڕێکەوتی (25_4/ئەپرێل_1918) نیمچه‌دوورگەی کریمیا (قرم)یان کۆنترۆڵ کرد، و لە ڕێکەوتی (30_4/ئەپرێل_1918) هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا هێرشیان کردە سەر نیمچه‌دوورگەی کریمیا (قرم) و داگیریان  کرد و بەوەش کۆماری سۆشیالیستی تاوریدای سۆڤیەتی لە هەمان ڕێکەوت کۆتایی پێهات، و هەروەها لە ڕێکەوتی (7_11/تشرینی دووەم_1917) کۆماری ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیای میللی (نیشتمانی) ی یەکەم دامەزرا و تاوەکو ڕێکەوتی (29_4/ئەپرێل_1918) کۆتایی پێهات ، و لە ڕێکەوتی (14_12/تکانوونییەکەم_1917) کۆماری ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیای میللی (نیشتمانی) ی دووەم دامەزرا ، و هەروەها لە ڕێکەوتی (28_10/ئۆکتۆبەر_1918) کۆماری ڕۆژئاوای ئوکرانیای میللی دامەزرا ، لە ڕێکەوتی (8_11/تشرینی دووەم_1917)کۆماری ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیای میللی (نیشتمانی) ی یەکەم و کۆماری ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیای میللی (نیشتمانی) ی دووەم و کۆماری ڕۆژئاوای ئوکرانیای میللی جەنگی سەربەخۆیی ئوکرانیایان بە دژی کۆماری سۆشیالیستی ئوکرانیای سۆڤیەتی ، کە لە ڕێکەوتی (10_3/ئازار_1919)دامەزراوە لە لایەن ئوکرانییەکانی لایەنگیری سۆڤیەتییەکان ، و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ، و لە ڕێکەوتی (17_1/کانوونی دووەم_1918) کۆماری ئۆدیسسای سۆڤیەتی ، و لە ڕێکەوتی (12_2/شوبات_1918) کۆماری دۆنیتسک_کاریڤۆی ڕۆگی سۆڤیەتی دامەزران لە وڵاتی ئوکرانیا ، و لە ڕێکەوتی (13_3/ئازار_1818)کۆماری ئۆدیسسای سۆڤیەتی ،  لە ڕێکەوتی (30_3/ئازار_1918) کۆماری دۆنیتسک_کاریڤۆی ڕۆگی سۆڤیەتی لە لایەن سوپای سووری یه‌کێتی سوڤێه‌ت کۆتاییان پێهێنرا.

ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی(1920ز)سوپای سووری یه‌کێتی سوڤێه‌ت لە میانەیجەنگی سەربەخۆیی ئوکرانیادووباره‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر نیمچه‌دوورگه‌‌ی کریمیا (قرم) گرته‌وه ، و بەڵام لە ڕێکەوتی (21_11/تشرینی دووەم_1921)جەنگی سەربەخۆیی ئوکرانیاکۆماری ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیای میللی (نیشتمانی) ی دووەم لە ڕێکەوتی (18_5/ئایار_1918) و کۆماری ڕۆژئاوای ئوکرانیای میللی لە ڕێکەوتی (22_1/کانوونی دووەم_1919) کۆتایی پێهات لە لایەن سوپای سووری یه‌کێتی سوڤێه‌ت ، و هەرێمی ئازادی ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیا کە لە ڕێکەوتی (27_11/تشرینی دووەم_1918) دامەزراوە جەنگی سەربەخۆیی ئوکرانیای بەردەوامی پێدا ، و لە ڕێکەوتی (28_8/ئاگوستۆس_1921) کۆتایی پێهات،و‌له‌ساڵی(1928ز)نزیکه‌یی چل هه‌زار تاتاری نیمچه‌دوورگه‌که‌ بۆناوچه‌ی سڤردلۆڤسکی سیبیریا ڕاگواست ، و‌له‌ساڵی(1931ز) نزیکه‌یی شه‌ست هه‌زار تاتار ڕاگواستراله‌نیمچه‌دوورگه‌که،و‌له‌نێوان ساڵانی(1883_1941ز) دا نزیکه‌یی هه‌شت سه‌دوپه‌نجاهه‌زاری که‌سی ‌تاتاری‌ نیمچه‌دوورگه‌‌ی کریمیا (قرم) ڕاگواستران وکۆمه‌ڵکۆژ کران، و هەروەها بە هۆی پیادە کردنی سیاسەتی هۆلۆدۆمۆر ، کە ساسەتێکی کشتوکاڵی بوو لە وڵاتی ئوکرانیا جێ بە جێ کردنییەوە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی جۆزیف ستالین (1953_1922ز) وەکو سکرتێری گشتی پارتی شیوعیی سۆڤیەتی ، و لە نێوان (1941_1953ز) بووەتە چوارەم سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، کە لە نێوان ساڵانی(1932_1933ز) دا بووە نزیکەیی (2.200.000) کەس بۆ (3.500.000) کەس مردوون لە برسان دا ، و هەروەها  لە نێوان ساڵانی (1929_1934ز) و لە نێوان ساڵانی (1936_1938ز) دا نزیکەیی (681.692) کەس بە هۆی سیاسەتەکانی جۆزیف ستالین (1953_1922ز)وەکو سکرتێری گشتی پارتی شیوعیی سۆڤیەتی مردوون ، بەڵام ژمارەکە زۆر زیاترە کە باس کراوە ،و‌له‌دوای به‌رپابوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه‌ کاتێک هێزه‌کانی سوپای ڕایخی سێیەمی ئه‌ڵمانیا (ئەڵمانیای نازی) هێرشیان کرده‌سه‌ر وڵاتی یه‌کێتی سۆڤێه‌تی پێشوو ئه‌وه‌بوو ئه‌م نیمچه‌دوورگه‌‌ی کریمیا (قرم)و وڵاتی ئوکرانیا ‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای ڕایخی سێیەمی ئه‌ڵمانیا (ئەڵمانیای نازی)ەوە داگیرکرا ، که‌ئه‌وه‌بوو شۆڕشگیرانی تاتاری نیمچه‌دوورگه‌که‌ له‌پاڵ هێزه‌کانی سوپای سوری یه‌کێتی سوڤێه‌تی پێشوو به‌ره‌نگاری سوپای ئه‌ڵمانی بوونه‌وه‌ و هەروەها وڵاتی ئوکرانیا ‌ لە ڕێکەوتی (1_9/سێپتمبەر_1941)خرایە ژێر ئیدارەی سەربازی ڕایخی سێیەمی ئه‌ڵمانیا (ئەڵمانیای نازی) و تاوەکو ڕێکەوتی (10_11/تشرینی دووەم_1944) بەردەوام بوو ،ئەوە بوو سوپای سوری یه‌کێتی سوڤێه‌تی پێشوو دووبارە وڵاتەکەی کۆنترۆڵ کردووە، و هەروەها لە میانەی جەنگی جیهانی دووەم دا ، ژمارەی کۆژراوانی ئوکرانی لە کۆی (16.900.000) هاووڵاتی سیڤیڵی سۆڤیەتی نزیکەیی  (5.000.000) کەس بۆ (8.000.000) کەس لە هاووڵاتیانی ئوکرانیا بوون ، و هەروەها لە کۆی (8.668.000) سەربازی کۆژراوەی سۆڤیەتی نزیکەیی (1.400.000) سەربازی ئوکرانی کۆژراوەن ، ولە کۆی (1.700) شار و شارۆچکە و (70.000) دێی وێران کراو لە خاکی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ، کە نزیکەیی (700) شار و شارۆچکە و (28.000) دێی وێران کراو لە سەر خاکی وڵاتی ئوکرانیا بوون ، و هەروەها ‌دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی که‌ئه‌وه‌ بوو یه‌کێتی سوڤێه‌تی پێشوو هه‌ڵسا به‌ڕاگواستنی تاتاری نیمچه‌دوورگه‌که‌ بۆناوچه‌وهه‌رێمه‌کانی تری یه‌کێتی سوڤێه‌تی پێشوو ، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که‌له‌کاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا خه‌ڵکی تاتاری نیمچه‌دوورگه‌که‌ یارمه‌تی هێزه‌کانی  سوپای ئه‌ڵمانیایان داوه‌ له‌دژی هێزه‌کانی سوپای یه‌کێتی سوڤێه‌تی پێشوو،که‌ئه‌م ڕاگواستنه‌ به‌جۆریه‌ک بوو که‌توانی باری دیمۆگرافیای نیمچه‌دوورگه‌که‌ بگۆرێ ، که‌پێشتر نیمچه‌دوورگه‌که‌ زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له‌نه‌ته‌وه‌ی تاتار ، که‌ له‌ئێستەدا نه‌ته‌وه‌ی تاتارله‌نیمچه‌دوورگه‌که‌دا نزیکه‌یی(12.9%)ن،و‌هه‌روه‌ها لە ئێستەدا زۆری دانیشتوانی نیمچه‌دوورگه‌که‌ له‌‌نەتە‌وه‌ی ڕووسن،و‌له‌دوای ساڵی(1954ز)ه‌وه‌ نیمچه‌دوورگه‌که‌ خرایه‌سه‌ر کۆماری سۆشتالیستی ئوکرانیای سۆڤیەتی لە چوارچێوەی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو دا.

لە دەمژێر (1:23) ی بەرەبەیانی ڕێکەوتی (26_4/ئەپرێل_1986) وێستگەی وەزەی ناوکی چێرنۆبیڵ لە شارەدێ (ناحیە) ی چێرنۆبیڵ لە نزیک شارەدێ (ناحیە) ی پریپیات لە ڕایۆن (شارۆچکە_قەزا) ی ڤیشهۆرۆدی سەر بە ئۆبلاست (پارێزگا) ی کییڤ تەقییەوە ، کە ڕاستەوخۆ نزیکەیی (56) کەس مردن ، بەڵام بە هۆی بڵاو بوونەوەی تیشکە ناوەکییەکان بووەتە هۆکاری مردنی (4.000) هەزار تاوەکو (93.000) هەزار کەس ، و هەریەکە لە لە شارەدێ (ناحیە) ی چێرنۆبیڵ و شارەدێ (ناحیە) ی پریپیات لە دانیشتوانەکەی چۆڵ کران تاوەکو ئێستە بە دوو تارمایی ناسراوەن لە وڵاتی ئوکرانیا ، و کارەساتەکەی وێستگەی وەزەی ناوکی چێرنۆبیڵ ژینگەی وڵاتانی ئوکرانیا و ڕووسیای فیدڕاڵ و بیڵاڕووس (ڕووسیای سپی) پیس کرد ، یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو بۆ خاوێن کردنەوەی ژینگەی ناوچەکە نزیکەیی (18) ملیار دۆڵاری ئەمریکی خەرج کرد ، و لە ماوەی (30) ساڵی ڕابردوو ، بە سەدان ملیار دۆڵاری ئەمریکی ، لە لایەن هەر یەکە وڵاتانی ئوکرانیا و ڕووسیای فیدڕاڵ و بیڵاڕووس (ڕووسیای سپی) خەرج کراوە بۆ  خاوێن کردمنەوەی ژینگەی وڵاتەکانیان و کارەساتی وێستگەی وەزەی ناوکی چێرنۆبیڵ بووە بە سەرەتای ڕووخانجنی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ، وله ڕێكه‌وتی (24_8/ئاگەوستۆس_1991) کۆماری سۆشتالیستی ئوکرانیای سۆڤیەتیله یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو جیا بووە و سەربەخۆیی وەرگرت و ناوەکەی بووە بە کۆماری ئوکرانیا ، و لە ڕێکەوتی (1_12/کانوونی یەکەم_1991) گەلی ئوکراین لە ریفراندۆم (ڕاپرسی)ێکی فەرمی پشتیوانی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان کرد ، و لە ڕێکەوتی (22_11/تشرینی دووەم_2004) شۆڕشی پرتەقاڵی دەستی پێکرد لە شاری کییڤی پایتەخت و شارەکانی تر بە دژی دۆخی ناهەمواری ئابوری و سیستەمی سیاسی وڵات بە دژی لیۆنید دانیلۆڤیچ کوچما (2005_1994) دووەم سەرۆکی کۆماری ئوکرانیا و ڤیکتۆر فیدۆرۆڤیچ یانوکۆڤیچ (2014_2010ز) چوارەم سەرۆکی کۆماری ئوکرانیا و سیاسەتمەداری ئوکرانی ڤیکتۆر ڤۆلۆدیمیرۆڤیچ میدیڤیدچوک ، کە لایەنگیری ڕووسیان بوون دەستی پێکرد ، و بە سەرکرایەتی ڤیکتۆر ئەندرییۆڤیچ یوشچینکۆ (2010_2005ز) سێیەم سەرۆکی کۆماری ئورکرانیا و خاتوو یولیا ڤۆلۆدیمیریڤنا تیمۆشینکۆ (2005ز) دەیەم سەرۆک وەزیرانی کۆماری ئوکرانیا و (2010_2007ز) سیانزدەم سەرۆک وەزیرانی کۆماری ئوکرانیا کە لایەنگیری ڕۆژئاوا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان ، و هەروەها شۆڕشەکە سەرکەوتوو بوو ، و شۆڕشەکە تاوەکو ڕێکەوتی (23_1/کانوونی دووەم_2005) بەردەوام بوو ، و له‌ ڕێکه‌وتی(21_11/تشرینی دووەم_2013) شۆڕشی ئوکرانی ده‌ستی پێکرد له‌ شاری کیڤی پایته‌ختی ئوکرانیا و شاره‌کانی تر به‌ ناوی پشیووه‌ فراوانییه‌کانی گۆره‌پانی ئه‌وروپی که‌ لە ئه‌نجامدا سه‌رۆکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئوکرانیا یانۆکۆڤیچ له‌ ده‌سه‌ڵات لابرا ، و هه‌روه‌ها وڵات دابه‌ش بوو به‌ سه‌ر لایه‌نگیرانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و لایه‌نگیرانی ڕووسیا ، ئه‌وه‌ بوو لایه‌نگیرانی ڕووسیا ڕه‌تیان کردووه‌ که‌ ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ له‌ ده‌سه‌ڵات لابرێ ، و ئه‌وه‌ بوو خۆپیشاندانی لایه‌نگیرانی ڕووسیا دژی ده‌سه‌ڵاتی نوێ ده‌ستی پێکرد، و ئیتر په‌ری بۆ دوورگه‌ی کریمیا له‌ باشوری ئوکرانیا ، که‌ دواتر به‌ قه‌یرانی کریمیا (قرم) ناسراوه‌ له‌و هه‌رێمه‌ ریفراندۆم ئه‌نجام درا له‌ ڕێکه‌وتی(16_3/ئازار_2014) ، کە ئه‌وه‌ بوو به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌ دوورگه‌ی کریمیا چووه‌ پاڵ فیدڕاسیۆنی ڕووسیا له‌ ژێر ناوی (کۆماری کریمیای ئه‌تۆنۆمی ڕووسی) ، که‌وا له‌ ڕێکه‌وتی (17_3/ئازار_2014) سه‌رۆکی ڕووسیای فیدڕاڵ فلامییر پۆتین واژۆی کرد له‌ سه‌ر په‌یوست بوونی دوورگه‌ی کریمیا به‌ فیدڕاسیۆنی ڕووسیاوه‌ ، و هه‌روه‌ها لە ڕێکەوتی (18_3/ئازار_2014) کۆماری کریمیای ئه‌تۆنۆمی ڕووسی ڕاگه‌ێنرا ، سه‌ڕه‌رای ناڕه‌زایی دەربڕینی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێسته‌ی ئوکرانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و یه‌کێتی ئه‌وروپا ، و هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئوکرانیا خوداخوازان توانیان ده‌سه‌ڵاتی ئوکرانی له‌ هه‌ر دوو هه‌رێمی لۆهانسك و دۆنیتسك کۆتایی پێهێنن ، و لە ڕێکەوتی (6_4/ئەپرێل_2014) شەڕ لە نێوان خوداخوازانی ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیا و دەسەڵاتی ناوەندی دروست بووە بە ناوی جەنگی دۆنباس ، و کۆماری دۆنیتسکی میللی کە ئه‌م کۆماره‌ تاکلایه‌نه‌ له‌ ڕێکه‌وتی(7_4/ئەپرێل_2014) ڕاگرێنرا ، له‌ لایه‌ن نزیکه‌یی (100) که‌سی چالاکوان و سیاسی ڕووسی زمان ، که‌ توانیان ده‌ست بگرن به‌ سه‌ر ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌دا له‌ شاری دۆنیتسك ، و کۆماری لۆهانسکی میللی، کە ئه‌م کۆماره‌ تاکلایه‌نه‌ له‌ ڕێکه‌وتی(27_4/ئەپرێل_2014) ڕاگرێنرا ، له‌ لایه‌ن که‌سانی چالاکوان و سیاسی ڕووسی زمان ، که‌ توانیان ده‌ست بگرن به‌ سه‌ر ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌دا له‌ شاری لۆهانسك.

له‌ ڕێکه‌وتی (11_5/ئایار_2014) له‌ هه‌رێمی لۆهانسك ریفراندۆم ئه‌نجام درا ، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌کەیان و جیابوونه‌وه‌ له‌ ئوکرانیا دەنگیان دا ، که‌ دواتر به‌ کۆماری لۆهانسکی میللی ناسرا ، و هه‌روه‌ها له‌ ڕێکه‌وتی (11_5/ئایار_2014) له‌ هه‌رێمی دۆنیتسك ریفراندۆم ئه‌نجام درا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمه‌کەیان و جیابوونه‌وه‌ له‌ ئوکرانیا دەنگیان دا ، که‌ دواتر به‌ کۆماری دۆنیتسکی میللی ناسرا ، سه‌ڕه‌رای ناڕه‌زایی دەربڕینی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێسته‌ی ئوکرانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریکا و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و یه‌کێتی ئه‌وروپا ، و هەر دوو ریفراندۆمه‌که‌ به‌ ریفراندۆمی دۆنباس ناسراوە ، و هەروەها له‌ ڕێکه‌وتی(24_5/ئایار_2014) یه‌کێتییه‌کی کۆنفیدڕاڵی له‌ نێوان هه‌ر دوو کۆمار ، که‌ ئه‌وانیش کۆماری لۆهانسکی میللی و کۆماری دۆنیتسکی میللییه‌ پێکهێنرا ، لەو کاتەوە تاوەکەو ئێستە لە نێوان ڕووسیای فیدڕاڵ و ئوکرانیا گرژی هەیە و ئوکرانیا و وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی دانیان بە سەربەخۆیی کۆماری نۆڤۆرۆ ڕووسیا (کۆماری یه‌کێتی ڕووسیای نوێ) ، که‌بریتیه‌ لە کۆمارێکی کۆنفیدڕاڵی له‌نێوان هه‌ردوو کۆماری خوداخوزی ئوکرانیا ، که‌ ئه‌وانیش کۆماری لۆهانسکی میللی و کۆماری دۆنیتسکی میللیین دانەناوە ، و لە ڕێکەوتی (5_9/سێپتمبەر_2014) پرۆتۆکۆڵی منیسکی یەکەم واژۆ کرا لە شاری مینسکی پایتەختی بیڵاڕووس (ڕووسیای سپی) لە نێوان کۆماری نۆڤۆرۆ ڕووسیا (کۆماری یه‌کێتی ڕووسیای نوێ)کە بریتین لە کۆماری لۆهانسکی میللی و کۆماری دۆنیتسکی میللییە بۆ وەستانی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە نێوان دا بە نێوەندگیری هەر یەکە لە یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی وەکو فەرەنسا و ئەڵمانیا، و بەڵام بە هۆی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان لە نێوان هێزە خوداخوازانی کۆماری لۆهانسکی میللی و کۆماری دۆنیتسکی میللی و هێزەکانی سوپای ئوکرانیا پرۆتۆکۆڵی منیسکی یەکەم شکستی هێنا ، و لە ڕ ێکەوتی (1_9/سێپتمبەر_2015) پرۆتۆکۆڵی منیسکی دووەم واژۆ کرا لە شاری مینسکی پایتەختی بیڵاڕووس (ڕووسیای سپی) لە نێوان کۆماری نۆڤۆرۆ ڕووسیا (کۆماری یه‌کێتی ڕووسیای نوێ)کە بریتین لە کۆماری لۆهانسکی میللی و کۆماری دۆنیتسکی میللییە بۆ وەستانی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە نێوان دا ، و لە ناوەڕاستی ساڵی (2021ز) دووبارە پەیوەندی نێوان ڕووسیای فیدڕاڵ و ئوکرانیا گرژی کەوتەوە ، ئەوەش لە کاتێکدا بوو ، کە ڕووسیای فیدڕاڵ هێزی لە سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئوکرانیا کۆ کردووە و ئوکرانیا و وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو بارەیەوە هۆشدارییان دا بە ڕووسیای فیدڕاڵ کە نا بێت هاوکاری هێزەکانی یاخی بووانی ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیا بکات و ناوە ناوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی یاخی بووانی ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیا و سوپای ئوکرانیا ڕوو ئەدات ، و هەروەها ڕووسیای فیدڕاڵیش ڕاگەیاندووە کە ئەبێت هێزەکانی ناتۆ لە سنووری وڵاتەکەی لەو وڵاتانەی کاتی خۆی سەر بە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بوون و ئێستە سەربەخۆییان وەرگرتووە جێگیر نەبن ، کە ئەوەش ڕووسیا بە مافی خۆی ئەزانێت کەوا سنوورەکانی لە ڕووی ئاسایشەوە ئارام بن ، و هەروەها گهری نێوان ڕووسیای فیدڕاڵ و ئوکرانیا مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی کیشوەری ئەوروپا و جیهان و ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێیە لە کیشوەری ئەوروپا و جیهان ، و لێکەوتی خراپی جیهانی لێ ئەکەوێتەوە ، و لە ئێستەدا هێزێکی زۆری سوپای ڕووسیای فیدڕاڵ لە سنووری کۆماری ئوکرانیا لە بەرەی ڕووسیای فیدڕاڵ و کۆماری بیلاڕووس (ڕووسیای سپی) کۆ کرانەتەوە ، و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەڵێت سوپای ڕووسیای فیدڕاڵ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (16_2/شوبات_2022) وڵاتی ئوکرانیا داگیر ئەکات ، و کەوا بە دەیان هەزار کەسی ئوکرانی ئەبنە قوربانی و بە ملیۆن کەسی ئوکرانی ئاوارەی پۆڵەندا و ئەوروپا ئەبن ، و بە پیاو و گەنج و ئافرەتەوە چەکیان کردۆتە شان و ئەڵێن ئامادەی بەرگری لە وڵاتن بە دژی داگیرکاری ڕووسیای فیدڕاڵ ، و ڕووسیای فیدڕاڵ بەردەوام جەخت لەوە ئەکاتەوە کە نیازی داگیر کردنی ئوکرانیای نییە و بەڵام دژی ئەوەیە ئوکرانیا و کۆمارەکانی ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا کە پێشتر هەندێکیان بەشێک بوون لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ببن بە ئەندام لە ڕێکخراوی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا سوورن لە سەرە ئەوە بۆیە ڕووسیای فیدڕاڵ نایەوێت ڕێکخراوی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) فرەوان بێت بەرەو کۆمارەسەربەخۆ و جیا بووەکان لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ، لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەوروپا ، و هەروەها ماوەی چەند ڕۆژێکە دووبارە شەڕ و پێکدادانە سەربازییەکان لە نێوان هێزە خوداخوازانی کۆماری لۆهانسکی میللی و کۆماری دۆنیتسکی میللی و هێزەکانی سوپای ئوکرانیا دەستی پێکردووە ، و هەر دوو کۆمارە جوداخوازەکەی ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیا داوایان لە دانیشتوانی کۆمارەکانیان کرد کە خاکی هەرێمەکانیان چۆڵ بکەن و کۆچ بەرەو ڕووسیای فیدڕاڵ بکەن ، بە هۆی مەترسی هێرشیهێزەکانی سوپای ئوکرانیا بۆ سەر هەر دوو کۆمارە جوداخوازەکەی ڕۆژهەڵاتی ئوکرانیا بۆ مەبەستی دووبارە گەڕانەوەیان بۆ سەر وڵاتی ئوکرانیا، و هەروەها بە هۆی جەنگی دۆنباستاوەکو ئێستە نزیکەیی (26.500) کەس لە هەر دوو لا کۆژراوەن ، کە زۆربەیان کەسانی سیڤیڵن.

سه‌رچاوه‌کان
_1محمەمەد نورەدین: تورکیا لە سەردەمی گۆڕاندا-وە: ئازاد بەرزنجی-سلێمانی2000ز.
_2نۆیل باربەر: فەرمانڕەوایانی قۆچی زێرین لە سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتا تورک (مەستەفا کەمال)-وە: رێبوار کەریم وەلی-هەولێر2001ز.
3_یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
4_عه‌لی که‌ندی: فه‌رهه‌نگی ڕووداوه‌کانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هه‌ولێر2005ز. 
5_کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر: عوسمانییه‌کان-وه‌: سه‌لام عه‌بدوڵکه‌ریم-سلێمانی2008ز.
6_پ . د. جڤری برۆن: پۆختەی مێژووی ئەوروپا-وە: نهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز.
_7مەحموود تلووعی: لە لینینەوە بۆ پۆتین-وە: رەسوول سوڵتانی-دهۆک2012ز.
8_هاوڕێ ره‌ئووف حه‌سه‌ن: ئه‌تڵه‌سی جیهان-سلێمانی2010ز.
9_رواج حاجی: وڵات ناس-هه‌ولێر2011ز.
_10مەحموود تلووعی: لە لینینەوە بۆ پۆتین-وە: رەسوول سوڵتانی-دهۆک2012ز.
11_د . مه‌یمونه‌ هه‌مزه‌ مه‌نسوور: مێژووی ده‌وڵه‌تی عوسمانی-وه‌: هۆگر ڕه‌حمان قادر-هه‌ولێر2014ز.
12_د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
13_د. محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
14_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.
15_ئینته‌رنێت-ویکیپیدیای ئازاد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن