ناوەندی شانۆی تاڤ ئه‌مساڵ له مانگی ڕه‌مه‌زاندا نمایشێكی جیاواز پێشكه‌شی بینه‌ره‌كانی ده‌كات، بڕیار وایه به‌رواری ٧/٤/٢٠٢٢ یه‌كه‌م ڕۆژی نمایشی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌بێت، ڕۆژانی دواتریش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەم کارە شانۆییە لە نوسینی ودی ئالن و کاری وەرگێڕان و دراماتۆرگی و دەرهێنانی لە لایەن شانۆکار " دێرین حامید" ەوە بۆ کراوە و ژمارەیەک ئەکتەری بەتوانای شاری سلێمانی تێیدا بەشدارن " ڕزگار باهیر و زەریا سامی و شیلان عبدڵڵە و کارۆ سەوز و شێنێ حەیدەر و پروشە محەمەد و میران ئازاد"
سەبارەت بە کارە شانۆییەکە دەرهێنەری نمایشەکە گوتی" ئەم شانۆییەلە سەر شێوازی کۆمیدیای ڕەشە، لە ڕێگەی گێڕانەوەی چیرۆکێکەوە پرسیاری گەورە لە سەر ئینسان و حەزەکانی و عەشق و پەیوەندی ژن و مێردایەتی دەکات"
سەبارەت بە پەیوەندی کارەکە بە کۆمەڵگەی کوردی گوتی" ئەم کارە باس لە ناپاکی هاوسەری دەکات، کێشەیەک کە ئەمڕۆ هەمو کۆمەڵگەی کوردی و دنیاش بە دەستییەوە دەناڵێنێت"
شایەنی باسە ئەم شانۆگەرییە شەوانی ڕمەزان کاتژمێر ٩ی شەو لە هۆڵی بەدیعە دارتاش لە نێو پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی نمایش دەکرێت.