ڤیدیۆ.. واتسئاپ ئەم تایبەتمەندییە زیاد دەکات

هەمەڕەنگ

21/04/2022     ژمارەی بینراو 499

راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

بەمنزیکانە تایبەتمەندییەکی نوێ و گرنگ، بۆ بەرنامەی واتسئاپ لەسەر پلاتفۆڕمە جیاوازەکان کارادەبێت کە پەیوەندیی بە کاردانەوەی بەکارهێنەرانەوە هەیە.

بەمنزیکانە تایبەتمەندییەکی نوێ و گرنگ، بۆ بەرنامەی واتسئاپ لەسەر پلاتفۆڕمە جیاوازەکان کارادەبێت کە پەیوەندیی بە کاردانەوەی بەکارهێنەرانەوە هەیە.



پێگەی (wabeta info)ی تەکنەلۆجی چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوەو نووسیویەتی بەمزووانە بەکارهێنەرانی واتسئاپ لەناو گروپ چاتەکان، دەتوانن ریاکشن واتە کاردانەوەکان بەکاربهێنن.

هەروەها راشیگەیاندووە، ئەم تایبەتمەندییە تەنیا بۆ گروپ چات بەردەستدەبێت، لەدوای زیادکردنی تایبەتمەندییەکەش خاوەن گروپەکان دەتوانن لە رێگەی سێتینگی گروپەکەوە تایبەتمەندییەکە کارابکەن و رێگە بە ئەندامانیان بدەن کاردانەوە بۆ چاتەکان بکەن.

بەپێی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکانیش، ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لەژێر ئەزمونیدایە و وابڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا بۆ هەموو بەکارهێنەران کارابکرێت، کە پاش نوێکردنەوەی بەرنامەکە بەکارهێنەر دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت.

ڤیدیۆ؛

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن