عیراق.. ژمارەی گیانلەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوون بەرزدەبێتەوە

عێراق

10/05/2022     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین –

ژمارەی قوربانیان و حاڵەتەكانی توشبوون بە پەتای خوێنبورەبوون لەعیراق روو لە بەرزبوونەوە دەكات و بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش، ژمارەی حاڵەتە تۆماركراوەكان بۆ 55 حاڵەت بەرزبووەتەوەو تائێستاش 12 كەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، تا ئێستا 12 كەس لەسەرانسەری وڵات بەھۆی تووشبوونیان بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسی، گیانیان لەدەستداوە و 55 كەسی دیكەش تووشی پەتاكە بوون.

سەیف بەدر وتیشی:" بە تەنها لە پارێزگای زیقار لە باشووری عیراق، 29 حاڵەتی تووشبوون بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسی تۆماركراوە".

باسی لەوەشكرد، پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسی، پەتایەكی نوێ نییەو ماوەی ٥٠ ساڵە لە عێراق بڵاوبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق لە ٢٦ی تەمووزی رابردوو، یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوون راگەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندورستیی جیھانیی، رێژەی گیانلەدەستدان بەھۆی پەتای خوێنبەربوون، كە لە رێگای ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دواتر لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی دیكە دەگوازرێتەوە، دەگاتە 40%.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن