یانەی برایەتی بووە پاڵەوانی جامی كوردستان

وەرزش

11/05/2022     ژمارەی بینراو 192

راچڵەكین –

یانەی وەرزشی برایەتی، بۆیەكەم جار لە مێژوویدا، توانی ببێتە پاڵەوانی جامی كوردستان و دوای بردنەوەی لەیانەی نەورۆز، جامەكەی بەرزكردەوە.

ئەمڕۆ 11-5-2022، لە یاریی كۆتایی جامی كوردستان، هەردوو یانەی وەرزشیی برایەتی و نەورۆز، بەیەك گەیشتن.

لە یارییەكی ئاست بەرزدا كە لە یاریگای وەرزشیی كۆیە بەڕێوەچوو، لەكاتی یاساییدا یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

لەكاتی پەنابردن بۆ لێدانی یەكلایی كەرەوە، كوڕانی یانەی برایەتی توانیان بەئەنجامی 4 – 3 گۆڵ، لە یانەی نەورۆز ببەنەوەو بۆ یەكەم جار لە مێژووی یانەكەدا ببنە پاڵەوانی جامی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن