وێنە.. بەهۆی بوونی گەنەوە چەند ئاژەڵێک لە کوشتارگەی نوێی سلێمانی رەتکرانەوە

کوردستان

14/05/2022     ژمارەی بینراو 338

راچڵەکین-

کوشتارگەی نوێی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بوونی گەنەوە چەند ئاژەڵێک لە کوشتارگەی نوێی سلێمانی لەلایەن ستافی پزیشکیی پێش سەربڕین ڕەتکراونەتەوە.

کوشتارگەکە لە راگەیەندراوێکدا داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:" بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون هاوکارییان بکەن تا بتوانن پێکەوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵبکەن بەهیچ شێوەیەك گۆشتی سەرجادە و شەقامەکان مەکڕن کە پشکنینی بۆ نەکراوە و تەنها خوا دەزانێ کە چییەو چۆنە!؟".

کوشتارگەکە وێنەی چەند ئاژەڵێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"بەهۆی هەبوونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشکیی پێش سەربڕین ڕەتکراونەتەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن