لە باشووری عیراق گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

عێراق

14/05/2022     ژمارەی بینراو 246

راچڵەكین –

لەسنووری پارێزگای نەجەف لە باشووری عیراق، گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە كە بۆ ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوەو مەزەندە دەكرێت تەرمی 100 كەسی تێدا نێژرابێت.

عەبدولئیلا نائی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی شەهیدان لە پارێزگای نەجەف، رایگەیاندووە، ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە، لەكاتی كاركردن لە پرۆژەیەكی نیشتەجێبوون لەباشووری نەجەف دۆزراوەتەوە، كە مێژووەكەی بۆ راپەڕینی شەعبانیی لەساڵی 1991 دەگەڕێتەوە، كە لەدژی رژێمی بەعس ئەنجامدراو لانی كەم 100 هەزار كەس كوژران.

وتیشی:" مەزەندە دەكرێت گۆڕە بەكۆمەڵكە تەرمی زیاتر لە 100 كەسی تێدابێت و تائێستاش چەندین تەرمی ناو گۆڕەكە دەرهێنراون، بەڵام ناسنامەیان دیارنییە".

بەڕێوەبەری دامەزراوەی شەهیدان لە پارێزگای نەجەف ئاماژەی بەوەشكرد، رژێمی بەعس لەكاتی دامركاندنەوەی راپەڕینی شەعبانی لە 1991، زیاتر لە 100 هەزار كەسی كوشت هەمووانی خستە ناو گۆڕی بەكۆمەڵەوە، كە تائێستا دەیان گۆڕی بەكۆمەڵ نەدۆزراونەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن